عێراق چوارەم هاوردەکاری کاڵای تورکیە

چین زۆرترین کاڵای لە تورکیا هاوردەکردووە
دیمەنێكی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل لە دیوی توركیا
دیمەنێكی دەروازەی سنووری ئیبراھیم خەلیل لە دیوی توركیا

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی نوێترین داتاکانی پەیمانگەی ئاماری تورکیا، هەناردەی وڵاتەکە لە مانگی کانوونی دووەمی رابردووە گەیشتووەتە 15 ملیار و 45 ملیۆن دۆلار، بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی پێشخۆی 2.3% زیادەی تۆمارکردووە.

ئاماژە بەوەشكراوە، هاوردەی تورکیا لەو مانگەدا 18 ملیار و 79 ملیۆن دۆلار بووە، بەراورد بە مانگی کانوونی یەکەمی ساڵی رابردوو 5.9% داکەوتووە.

لە داتاکاندا هاتووە، ئەڵمانیا هاوبەشی سەرەکی هەناردەی تورکیا بووە بە بڕی ملیارێک و 455 ملیۆن دۆلار، لە دوای ئەو ئەمەریکا بە قەبارەی 933 ملیۆن و دۆلار، سێیەم وڵاتیش ئیتاڵیایە بە قەبارەی 864 ملیۆن دۆلار.

ھەروەھا ئەو وڵاتەنەشی کاڵایان لە تورکیا هاوردەکردووە، چین زۆرترین کاڵای لە تورکیا هاوردەکردووە بە قەبارەی 2 ملیار و 200 ملیۆن دۆلار، لە دوای ئەویش رووسیا بە قەبارەی ملیارێک و 829 ملیۆن دۆلار، ئەڵمانیش لە پلەی سێیەمدایە بە هاوردکردنی ملیارێک و 511 ملیۆن دۆلار و عێراقیش لە پلەی چوارەم دایە و بە قەبارەی 809 ملیۆن دۆلار کاڵای لە تورکیا هاوردەکردووە.