نوێترین زانیاریی له باره‌ی پێكانه‌كه‌ی كریستیانۆ خراوه‌ته ڕوو
كریستیانۆ رۆناڵدۆ دوایین یاریی ریال مه‌دریدی له لالیگا ته‌واونه‌كرد و له نیوه‌ی یه‌كه‌مه‌وه یاریگه‌ی به‌جێهێشت و گومان له به‌شداریكردنی فیناڵی چامپیۆنزلیگی لێده‌كرێت، به‌ڵام رۆژنامه‌یه‌كی مه‌دریدی دڵنیایی ده‌داته هانده‌رانی مێرێنگی.
رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانی رایگه‌یاندووه، رۆناڵدۆ له‌وكاته‌ی یاریگه‌ی به‌جێهێشتووه به كه‌سه نزیكه‌كانی رایگه‌یاندوه، كه هیچ پێویست ناكات خۆیان سه‌خله‌ت بكه‌ن و ئه‌و سه‌لامه‌ته.
هه‌روه‌ها زینه‌دین زیدانی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ش له پرێس كۆنفرانسی دوای یارییه‌كه رایگه‌یاند، رۆناڵدۆ له قاچی تووشی به‌ریه‌ككه‌وتنێكی توند بوو، به‌ڵام سه‌لامه‌ته و بۆ فیناڵی چامپیۆنزلیگ ئاماده ده‌بێت، كه رۆژی ٢٨ـی ئه‌م مانگه له نێوان ریال مه‌درید و ئاتلێتیكۆ مه‌درید له میلانۆ به‌رێوه ده‌چێت.