له هه‌رێمی كوردستان ژماره‌ی تووشبوون به كۆرۆنا سێ ئه‌وه‌نده‌ی دوێنێیه
K24- هەولێر:
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماری نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنای بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە، لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا، 237 کەس تووشی کۆرۆنا بوون، كه به به‌راورد له‌گه‌ڵ ژماره‌ی تووشبووانی دوێنێ سێ ئه‌وه‌نده تۆماركراوه، كه دوێنێ ته‌نیا 79 تووشبوو تۆماركرابوون.
بەگوێرەی راگەیەندراوەکە، پشكنینی پزیشكی بۆ 6 هه‌زار و 20 كه‌س ئه‌نجامدرا و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی 83 حاڵه‌تی چاكبوونه‌وه له په‌تاكه پشتڕاست كرایه‌وه، بۆ سییه‌م رۆژه له‌سه‌ر یه‌ك هیچ حاڵه‌تێكی مردن به‌هۆی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه تۆمار نه‌كراوه.
دەقی راگەیەندراوی وەزارەتی تەندروستی:
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ ئومێد خۆشناو، پارێزگاری ھەولێر بەكوردستانی24ی رایگەياند، سبەی ليژنەی باڵای رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا بۆ هه‌ڵسه‌نگاندنی دۆخی ته‌ندروستی له هه‌رێم و پێداچوونەوە و بە بڕيارەكانی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی په‌تای كۆرۆنا كۆدەبێتەوە.
ئاشكراشیكرد، وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی داوای له لیژنه‌ی ناوبراو كردووه، رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له هه‌رێمی كوردستان توندتر بكرێن.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ئه‌مڕۆ سامان به‌رزنجی، وه‌زیری ته‌ندروستی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، زۆربه‌ی ئه‌و حاڵه‌تانه‌ی تووشبوون به كۆرۆنا كه ئێستا تۆمارده‌كرێن، به‌هۆی زنجیره نوێیه‌كه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه‌وه‌یه.
H.B