ئێران و توركیا له‌سه‌ر شنگال شه‌ڕه قسه‌یانه
K24 – هه‌ولێر:
باڵیۆزانی توركیا و ئێران له به‌غداوه كه‌وتوونه‌ته شه‌ڕه قسه له‌سه‌ر هه‌ژموونی سه‌ربازیی وڵاته‌كانیان له شنگال.
ئێران و توركیا به رووی یه‌كدا هه‌ڵده‌شاخێن
گرژییه‌كانی هه‌ردوولا هه‌ڵكشا، كاتێك، وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، باڵیۆزی تارانی له ئه‌نقه‌ره بانگ كرد.
باڵیۆزی ئێران له عێراق، بۆ دووه‌م جار له ماوه‌ی سێ مانگی رابردوودا باسی له بوونی سه‌ربازی توركیا له عێراق كردبوو.
هاوكات كۆماری ئیسلامی ئێران، باڵیۆزی ئه‌نقه‌ره‌ی له تاران بانگ كرد بۆ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كه‌ی و نامه‌یه‌كی ناڕه‌زایه‌تی پێدا، به‌و پێیه‌ی ئه‌نقه‌ره ئێرانی به‌وه تۆمه‌تبار كردبوو، گوایه چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستانی په‌نا داوه.
شنگال بۆ ئێران گرنگه
كۆماری ئیسلامی ئێران به بایه‌خه‌وه ده‌ڕوانێت بۆ پێگه‌ی ستراتیژی شنگال، به‌و پێیه‌ی رێگه‌یه‌كی وشكانییه تاران به دیمه‌شق و لوبنان ده‌به‌ستێته‌وه.
هاوكات توركیا له باشیك پێگه‌ی سه‌ربازی دامه‌زراندووه و سه‌رۆكی توركیا هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه ده‌كات، له پڕێكدا هه‌ڵده‌كوتنه سه‌ر شنگال.
ئیره‌ج مه‌سجدی، باڵیۆزی ئێران له به‌غدا رایگه‌یاندبوو، ئێران رازی نابێت هێزی بیانی له عێراق بن و ئه‌وان ده‌ستتێوه‌ردانی سه‌ربازیانه‌ی توركیا ره‌تده‌كه‌نه‌وه و ناكرێت ئێران رازی بێت، توركیا به‌شێكی عێراق داگیر بكات.
مه‌سجدی راشیگه‌یاندبوو، پێویسته توركه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه بۆ سنووری نێوده‌وڵه‌تی خۆیان و له‌وێ بڵاوببنه‌وه و عێراقییه‌كان خۆیان ئاسایشی وڵاته‌كه‌یان ده‌پارێزن.
له به‌رامبه‌ردا، فاتح یه‌ڵدز، باڵیۆزی توركیا له به‌غدا له تویتێكدا نووسیویه‌تی: "باڵیۆزی ئێران ده‌بێت دوا كه‌س بێت، له باره‌ی رێزگرتنی سنووری عێراق، وانه به توركیا دابدات".
عێراق چی ده‌ڵێت
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، محه‌ممه‌د حه‌لبووسی، رایگه‌یاند، پێویسته رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگیرێت و ده‌ست وه‌رنه‌درێته كاروباری ناوخۆی عێراقه‌وه. وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ شه‌ڕه قسه‌ی باڵیۆزانی توركیا و ئێران له به‌غدا.
حه‌لبووسی له تویته‌ر، نووسیویه‌تی: "نێرده دیپلۆماتییه‌كان له عێراق، ئه‌ركیانه نوێنه‌رایه‌تی وڵاتانی خۆیان بكه‌ن و په‌یوه‌ندییه‌كانیان له‌گه‌ڵ عێراق پته‌و بكه‌ن و ده‌ست وه‌رنه‌ده‌نه كاروباری ناوخۆوه و رێز له سه‌روه‌ری عێراق بگرن، بۆ ئه‌وه‌ی مامه‌ڵه‌ی هاوشێوه‌یان له‌گه‌ڵدا بكرێت".
رامی ئه‌لسكینی، ئه‌ندامی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق، رایگه‌یاندووه، شه‌ڕه قسه‌ی نێوان باڵیۆزانی ئێران و توركیا له عێراق، پێشێلكردنی سه‌روه‌ری عێراق و ده‌رچوونه له ئه‌ركی باڵیۆزیی.
ئه‌و نوێنه‌ره، داوایكرد، حكومه‌تی عێراق به خێرایی هه‌ردوو باڵیۆز بانگ بكات و نامه‌ی ناڕه‌زایه‌تیان پێ بدات.
هه‌ر له‌و باره‌یه‌وه، شاره‌زای سیاسیی له عێراق، غانم ئه‌لعابد" داوای له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق كرد، هه‌ردوو باڵیۆز بانگ بكات و نامه‌یه‌كی ئاگاداركردنه‌وه‌ی توندیان بدات و پێیان بڵێت، كه پێویسته رێز له سه‌روه‌ری خاكی عێراق بگرن.
ئه‌لسكینی، گوتیشی: شتێكی ئاسایی نییه. پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه هه‌ڵوێستی هه‌بێت. ناكرێت هه‌ڵوێستێكی ترسنۆكانه‌ی به‌رامبه‌ر به ئێران و توركیا هه‌بێت.
روونیشیكرده‌وه، پێویسته وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق داوای گۆڕینی هه‌ردوو باڵیۆز بكات، چونكه ئه‌و دوانه پێشێلی په‌یماننامه دیپلۆماسییه‌كانیان كردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: ناكرێت باڵیۆزی وڵاتێك له وڵاتێكی دیكه‌دا لێدوان دژی وڵاتی سێیه‌م بدات. نه‌ریته دیپلۆماتییه‌كان به‌و جۆره‌ن، كه هه‌ر لێدوانێك هه‌بێت له وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی وڵاته‌كانه‌وه بێت، نه‌ك له رێی باڵیۆزه‌كانیانه‌وه بێت.
ململانێكانی ئێران و توركیا له سووریا و عێراق روویان له هه‌ڵكشانه و تا دێت ئه‌و دوو وڵاته زیاتر ناكۆكیان له نێواندا په‌ره ده‌ستێنێت.
هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا له خاكی سووریادان، به‌ڵام به‌م دواییانه ئێران ئاراسته‌یه‌كی دیكه‌ی له به‌رامبه‌ر توركیا گرتووه‌ته به‌ر و پێی وایه سیاسه‌تی توركیا له عێراق و سووریا "هه‌ڵه‌یه".
زه‌ریف: سیاسه‌تی توركیا هه‌ڵه‌یه
ئه‌و رێككه‌وتنه‌ی هه‌ردوو وڵات پێی گه‌یشتبوون له باره‌ی سووریاوه، خه‌ریكه به هۆی كشانی توركیا به‌ره‌و شنگال، به پایان ده‌گات.
هاوكات گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێران، له سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا و به دیاریكراوی له شنگال، سه‌رقاڵی خۆ رێكخستنن و به وته‌ی خۆیان ئه‌وان ئاماده‌ن رووبه‌ڕووی توركیا ببنه‌وه.
شنگال بۆ كۆماری ئیسلامی ئێران گرنگییه‌كی ستراتیژی هه‌یه، به‌و پێیه‌ی دووه‌م رێگه‌ی ستراتیژییه، كه تاران به دیمه‌شق ده‌به‌ستێته‌وه، له دوای رێگه‌ی وشكانی ئه‌لبوكه‌مال و قائیم له سنووری پارێزگای ئه‌نبار.
په‌كه‌كه
سوپای توركیا له ئۆكتۆبه‌ری ساڵی رابردووه‌وه، له‌شكركێشی ده‌ستپێكردووه بۆ سه‌ر ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان به ئامانجی له‌ناوبردنی چه‌كدارانی پارتی كرێكارانی كوردستان(په‌كه‌كه)، كه بێ ره‌زامه‌ندی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ستیان به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی سنووریدا گرتووه و به هۆیه‌وه كێشه و ئاڵۆزی له‌و ناوچانه درووست بووه.
په‌كه‌كه له (15ی ئاب/ ئۆگستی 1984)ه‌وه شه‌ڕی چه‌كداری له دژی سوپای توركیا راگه‌یاندووه، دوای ئه‌وه‌ی بۆ یه‌كه‌مجار له (1979) له لایه‌ن "عه‌بدوڵڵا ئۆجه‌لان" رێبه‌ری زیندانیكراویه‌وه، یه‌كه‌م رێكخستنی دامه‌زرا و خۆی وه‌ك پارتێكی چه‌پی رادیكاڵی ناساند.
توركیا، ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتی ئه‌وروپا، په‌كه‌كه‌یان خستووه‌ته لیستی تیرۆره‌وه و توركیا وه‌ك ئه‌ندامی هاوپه‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌سی(ناتۆ) شه‌ڕی په‌كه‌كه ده‌كات.
سه‌رۆكی توركیا، ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه‌دا له وتارێكدا گوتی: "له‌مه‌ودوا نه قه‌ندیل، نه شنگال و نه سووریا چیدیكه سه‌لامه‌ت نابن و ناهێڵین ببنه په‌ناگه بۆ ئه‌و تیرۆریستانه".
له (10 – 14ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، سوپای توركیا ئۆپراسیۆنێكی له ژێر ناوی "چنگی هه‌ڵۆ2" بۆ سه‌ر چیای گاره ئه‌نجامدا و له ئاكامدا (12) ته‌رمی ئه‌و زیندانیانه‌ی خۆی برده‌وه، كه له ئه‌شكه‌وتێكی چیاكه له لایه‌ن په‌كه‌كه‌وه زیندانیكرابوون. توركیا ده‌ڵێت: په‌كه‌كه ئه‌وانی به دیلی كوشتووه، به‌ڵام په‌كه‌كه ئه‌وه ره‌تده‌كاته‌وه و ده‌ڵێت له ئاكامی بۆردومانی فڕۆكه‌كانی توركیا كوژراوون و ئه‌و پرسه له رایگشتی ناوخۆی توركیا و ده‌ره‌وه‌یدا كاردانه‌وه‌ی زۆری لێكه‌وته‌وه.
په‌كه‌كه كاره‌ساتی داگیركرانی شنگال له (3ی ئاب/ئۆگۆستی 2014) و ئاواره‌بوونی ده‌یان هه‌زار هاووڵاتی ئێزدی ناوچه‌كه‌ی به ده‌رفه‌ت زانیی بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ناوچه‌یه گه‌را دابنێت و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش هێزێكی به ناوی یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال درووست كردووه و هاوكات چه‌ندین گرووپ و رێكخراوی سیاسی به ناوی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی له ناوچه‌كه كردووه‌ته‌وه و دوای درووستبوونی فشار له‌سه‌ریان، خۆیان وه‌ك هێزی په‌یوه‌ست به حه‌شدی شه‌عبی ناونووس كردووه و مووچه‌ی به‌شێكیان له لایه‌ن حه‌شده‌وه دابین ده‌كرێت.
حه‌شد رووی له شنگاله
كارۆلین رۆز، گه‌وره شیكه‌ره‌وه له سه‌نته‌ری سیاسه‌تی جیهانی (CGP) له لێدوانێكیدا بۆ سایتی "الحرة" رایگه‌یاندووه، توركیا ئاماژه‌ی داوه، كه هێرش ده‌كاته سه‌ر شنگال، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ئاماژه‌كانی ئه‌ردۆغان بۆ هه‌ڵكشانی ئاستی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی په‌كه‌كه كاریگه‌ری راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ره‌وشی شنگال و نه‌خشه‌ی سه‌ربازی سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا ده‌بێت.
گوتیشی: ئێمه ژماره‌یه‌ك له گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێرانمان بینی، كه به‌ره‌و شنگال ده‌جوڵێن و به‌ره‌یه‌كی ناره‌سمیان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه درووست كردووه و هه‌ڕه‌شه له ئه‌نقه‌ره ده‌كه‌ن، ئه‌گه‌ر هێرشبكاته سه‌ر شنگال.
به گوێره‌ی راپۆرته میدیاییه‌كان، زیاتر له (10) هه‌زار چه‌كداری گرووپه چه‌كدارییه‌كانی لایه‌نگری ئێران روویان له شنگال كردووه، به تایبه‌تی چه‌كدارانی "عه‌سائیبی ئه‌هلی حه‌ق" و "كه‌تیبه‌كانی حزبوڵڵای عێراق".
رێككه‌وتنی شنگال
پێشتر هه‌ریه‌ك له حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و حكومه‌تی ئیتیحادی له باره‌ی داهاتووی ناوچه‌ی شنگاله‌وه رێككه‌وتنیان واژوو كردبوو.
رێككه‌وتنی شنگال رۆژی (9ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ری 2020)، له نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا واژوو كرا.
ئامانجی رێككه‌وتنه‌كه، ئاساییكردنه‌وه‌ی ره‌وشی شنگال، چوونه ده‌ره‌وه‌ی هێز و گرووپه میلیشیاییه‌كان، گه‌ڕانه‌وه‌ی ئاواره‌كان، هه‌ڵبژاردنی ئیداره‌یه‌كی نوێیه بۆ قه‌زای شنگال و دامه‌زراندنی هێزێكی خۆجێیه بۆ پاراستنی ئاسایشی ناوچه‌كه.
تا ئێستا هیچ كام له‌و خاڵانه‌ی له رێككه‌وتنه‌كه‌دا واژوویان له‌سه‌ر كراوه، وه‌ك ئه‌وه‌ی ئاماژه‌یان پێكراوه، جێبه‌جێ نه‌كراوون. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هاووڵاتی ناوچه‌كه و ئاواره‌كانی شنگالی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
هه‌رێم نیگه‌رانه و داواكاری هه‌یه
له‌و باره‌یه‌وه، جوتیار عادل، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، رۆژی (24ی شوبات/ فێبرایه‌ری 2021)، له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا رایگه‌یاند، "رێككه‌وتنی شنگال ئه‌ركی حكومه‌تی فیدراڵه جێبه‌جێی بكات. وه‌ك حكومه‌تی هه‌رێم نیگه‌رانین له جێبه‌جێ نه‌كردنی رێككه‌وتنی شنگال و داوامان له حكومه‌تی ئیتیحادی كردووه، ده‌سه‌ڵاتی خۆی به‌كار بهێنێت بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه، چونكه ئیراده‌ی حكومه‌تی فیدراڵ زاڵه به‌سه‌ر ئیراده‌كانی دیكه له شنگال".
ئه‌گه‌رچی هه‌ریه‌ك له ئه‌مه‌ریكا، توركیا، یه‌كێتی ئه‌وروپا و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان له عێراق پێشوازیان له رێككه‌وتنی شنگال كرد و نێرده‌ی نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان راسته‌وخۆ چاودێری پرۆسه‌ی گه‌یشتن به رێككه‌وتنه‌كه‌ی ده‌كرد، به‌ڵام تا ئێستا رێككه‌وتنه‌كه جێبه‌جێ نه‌كراوه. ئه‌مه‌ش نیگه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی لێكه‌وتووه‌ته‌وه.
جوتیار عادل ئاماژه‌ی ئاشكراشیكرد، حكومه‌تی هه‌رێم له پێناو درووستكردنی فشار بۆ جێبه‌جێكردنی رێككه‌وتنه‌كه داوایه‌كی ئاراسته‌ی كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه و له‌و باره‌یه‌وه، گوتی: "داوامان له نه‌ته‌وه‌یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی كردووه، هه‌موو هه‌وڵه‌كانیان چڕ بكه‌نه‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه و بڕوامان وایه جێبه‌جێكردنی ئه‌و رێككه‌وتنه ئاسایش و ئارامی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ ناوچه‌كه".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، "وه‌ك حكومه‌ت به‌رده‌وام له هه‌وڵداین بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئه‌و كێشانه‌ی له ناوچه كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی هه‌رێم هه‌ن. ئومێده‌وارین حكومه‌تی عێراق زیاتر جددی بێت له‌سه‌ر ئه‌و بابه‌ته".
شه‌شۆ: هیلالی شیعی درووست ده‌كه‌ن
هاتنی میلیشیا شیعه‌كان بۆ شنگال مه‌ترسی لێكه‌وتووه‌ته‌وه و رۆژی (23ی ئه‌م مانگه)،
حەیدەر شەشۆ، فەرماندەی پاراستنی ئێزدیخان، بە کوردستان24ـی راگەیاند: "ئەو هێزانەی حەشدی شەعبی کە لە سنووری شنگال جێگیرکراون، هاتوون تاوەکو فشار لەسەر خەڵکی شنگال دروست بکەن و کۆنترۆڵی ناوچەکە بکەن. لیواکانی حەشدی شەعبی بە فەرمانی وەزارەتی ناوخۆ و حکومەتی عێراق نەهاتوون. "
گوتیشی: "بڕوام وایە دەیانەوێت لە شنگال پلانی هیلالی شیعی ئەنجام بدرێت. پێمان وایە وڵاتانی ناوچەکە و وڵاتانی نێودەوڵەتی، چاویان بڕیوەتە شنگال. "
هۆشداری دا، ئەگەر هەر جەنگێکی نوێ لە شنگال ئەنجام بدرێت، ئەوا مەترسی دەکەوێتە سەر مانەوەی شنگال و خەڵکەکەی.
له‌و چوارچێوه‌یه‌دا سه‌نته‌ری ئه‌وروپایی بۆ په‌یوه‌ندییه ده‌ره‌كییه‌كان پێی وایه كێشه‌ی گه‌وره رووبه‌ڕووی به‌غدا بووه‌ته‌وه ئه‌وه‌یه، چه‌كدارانی په‌كه‌كه و "یه‌كینه‌كانی به‌رخودانی شنگال" خزاونه‌ته ریزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه.
كارۆلین رۆز، پێی وایه، ئێران به‌راورد به‌و هه‌ژموونه‌ی له‌سه‌ر گرووپه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی هه‌یه‌تی، كه‌متر توانیویه‌تی گرووپه‌كانی سه‌ر به په‌كه‌كه كۆنترۆڵ بكات. ئه‌مه له كاتێكدایه هه‌ریه‌ك له عه‌سائیب و حزبوڵڵا هه‌ماهه‌نگی و هاوكاری ته‌واویان له‌گه‌ڵ په‌كه‌كه هه‌یه.
ئه‌م مانگه هه‌ریه‌ك له عه‌سائیب و نوجه‌با، ئاماده‌ییان ده‌ربڕی پشتیوانی له په‌كه‌كه بكه‌ن بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی سوپای توركیا، ئه‌گه‌ر هێرش بكاته سه‌ر شنگال.
هه‌روه‌ها گرووپی "ئه‌سحابولكه‌هف"، كه گرووپێكی شیعه‌یه و بووه‌ته رووی دووه‌می گرووپه‌كانی حه‌شد، هێرشیكرده سه‌ر خاڵێكی سه‌ربازی توركیی له سنووری عێراق.
حه‌شد و په‌كه‌كه شیروتیر له توركیا ده‌سوون
روز، رای وایه شتێكی نوێ نییه، ئه‌گه‌ر ناكۆكی و هه‌نگاوی هاوشێوه‌ی دوو وڵاتی ئێران و توركیا له‌س وڵاتێكی عه‌ره‌بی ببینین، چونكه هه‌ردووكیان زۆر ده‌ستوپێوه‌ندیان له ناغوچه‌كه هه‌یه و مه‌ودایه‌ك له نێوان گه‌یشتن به ئه‌جێنداكانیان ده‌هێڵنه‌وه.
ئه‌و گوتیشی: مه‌ترسی پێكدادان له نێوان هێزه‌كانی توركیا و گرووپه‌كانی سه‌ر به ئێران و په‌كه‌كه هه‌یه و ئه‌مه‌ش مه‌ترسیدارتره له نه‌یارێتی راسته‌وخۆی توركیا و ئێران.
له باره‌ی سووریاوه، سام هیله‌ر، شیكه‌ره‌وه‌ی سه‌ربه‌خۆ بۆ كاروباری سووریا و راوێژكاری پێشووی گرووپی قه‌یرانه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان رای وایه، هه‌ردوو وڵاتی ئێران و توركیا جێ هه‌ژموونی خۆیان له سووریا دابه‌شكردووه.
گوتیشی: له سووریا ده‌ستوپێوه‌ندی هه‌ریه‌ك له ئێران و توركیا هه‌ن و له (2013)ه‌وه سه‌رجه‌م ده‌روازه‌كانی باكووری سووریا به ده‌ستی توركیاوه‌ن و ئه‌نقه‌ره دیوارێكی جیاكاری له ناوچه‌ی قامشلی درووست كردووه، كه ناوه‌ندێكی گرنگی كوردانی ئه‌و وڵاته‌یه. له‌و كاته‌وه‌ش توركیا هه‌وڵده‌دات ئه‌و دیواره درێژ بكاته‌وه. بۆ ئه‌وه‌ی هه‌موو ناوچه سنوورییه‌كان بگرێته‌وه و به ته‌واوی به‌شێكی خاكی سووریا كۆنترۆڵ بكات.
له ئۆكتۆبه‌ری (2019) توركیا به ره‌زامه‌ندی ئه‌مه‌ریكا، هێرشی سه‌ربازی بۆ سه‌ر ئیداره‌ی خۆبه‌ڕێوبه‌ری باكووری سووریا ده‌ستپێكرد و به‌شێكی به‌رچاوی ناوچه كوردییه‌كانی داگیركردووه. به تایبه‌تی هه‌رێمه‌كانی عه‌فرین.
شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ر تارانی گه‌یانده دیمه‌شق و به‌یروت
له شازده‌ی ئۆكتۆبه‌ری (2017)ـه‌وه پێشمه‌رگه و حكومه‌تی هه‌رێم ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر ناوچه‌یه‌كی فراوانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا له ده‌ستدا، دوای ئه‌وه‌ی حه‌شد و سوپای عێراق له سایه‌ی بێده‌نگی زلهێزه‌كان له سه‌روویانه‌وه ئه‌مه‌ریكا، جوڵه‌یان كرد و خیانه‌تی ناوخۆیی بووه هۆی پاشه‌كشێی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه له‌و ناوچانه، كه له خانه‌قین و چیای حه‌مرینه‌وه به كه‌ركووكدا درێژ ده‌بوویه‌وه بۆ سنووری پارێزگای نه‌ینه‌وا به گشتیی و شنگال به تایبه‌تی.
ئه‌و ناوچانه‌ی هه‌رێم له ده‌ستیدان، ئێستا كه‌وتوونه‌ته ژێر ركێفی ئه‌و گرووپه چه‌كداریانه‌ی سه‌ر به ئێرانن و ئه‌وان به بایه‌خه‌وه له‌و ناوچانه ده‌ڕوانن، چونكه رێگه‌یه‌كی ستراتیژی گرنگ به رووی ئێران‌دا ده‌كه‌نه‌وه بۆ گه‌یشتن به سووریا. به تایبه‌تی ناوچه‌كانی باشووری سووریا، كه حزبوڵڵا و زۆرێك له گرووپه شیعه‌كان تێیدا باڵاده‌ستن و نزیكه‌ی (%20)ی سنووری سووریایان كۆنترۆڵ كردووه.
ئ.ر