هێلیكۆپته‌رێكی رووسیا له ئاسمانی سووریا تێكشكا

K24 – هه‌ولێر:
روانگه‌ی سووریا بۆ مافه‌كانی مرۆڤ، بڵاویكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له ئاسمانی ئه‌و ناوچانه‌ی له ژێر ده‌سه‌ڵاتی هێزه‌كانی لایه‌نگری توركیادایه، هێلیكۆپته‌رێكی رووسیا كه‌وته خواره‌وه.
روانگه‌كه له راگه‌یه‌ندراوێكدا، روونیكردووه‌ته‌وه، ئه‌و هێلیكۆپته‌ره له نێوان هه‌ردوو گوندی قاسمییه و رێحانییه‌ی نزیك ته‌ل ته‌مر له باكووری پارێزگای حه‌سه‌كه كه‌وتووه‌ته خواره‌وه.
تا ئێستا روون نه‌بووه‌ته‌وه، هۆكاری تێكشكانی هێلیكۆپته‌ره‌كه چی بووه.
سه‌باره‌ت به چاره‌نووسی تیمه فڕۆكه‌وانییه‌كه‌ی، روانگه‌كه دووپاتیكردووه‌ته‌وه، كه یه‌كێكیان به سه‌ختیی بریندار بووه.
كه‌وتنه خواره‌وه‌ی ئه‌و هێلیكۆپته‌ره له كاتێكدایه، كاروانه سه‌ربازییه‌كانی رووسیا له ناوچه‌كانی قامشلی، ده‌رباسیه، ئه‌بو راسین و تا ده‌گاته ته‌ل ته‌مر له سنووری حه‌سه‌كه به شێوه‌یه‌كی نیمچه رۆژانه ده‌سوڕێنه‌وه.