له دێربی كوردستان زاخۆ و هه‌ولێر رووبه‌ڕووی یه‌كتر ده‌بنه‌وه
له گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی عێراقی، زاخۆ له یاریگه‌ی خۆی میوانداریی هه‌ولێر ده‌كات، یارییه‌كه‌ش كاتژمێر (2:00)ـی پاشنیوه‌ڕۆی سبه‌ی دووشه‌ممه به‌ڕێوه‌ده‌چێت، ئه‌م یارییه تایبه‌تمه‌ندی خۆی هه‌یه، جیاواز له هه‌موو یارییه‌كانی دیكه‌ی خوله‌كه ململانێیه‌كی كۆن و مێژووی له‌نێوانیاندا هه‌یه، بۆیه چاوه‌ڕێی یارییه‌كی به‌هێز و چێژبه‌خشی لێ ده‌كرێت.
زاخۆ، راهێنه‌رێكی تازه‌ی هێناوه‌ته یانه‌كه و یه‌كه‌م یارییه سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه ده‌كات، سامی به‌حت، ته‌نها دوو یه‌كه‌ی مه‌شقی به تیپه‌كه كردووه، ئه‌وه‌ی تێبنی كراوه هه‌وڵده‌دات، كه‌مترین گۆڕانكاری له‌م یارییه بكات، ته‌نها ده‌یه‌وێت له‌ڕووی ته‌كتیك و پلانه‌وه هه‌ندێ گۆڕانكاری كه‌م بكات، بۆ ئه‌وه‌ی له‌م یارییه‌ش یانه‌كه به‌هه‌مان شێواز و پلانی پێشووتری ده‌ربكه‌وێت، كه بۆ زاخۆییه‌كان تا ئێسته باشترین پلان بووه، ئاست و ئه‌نجامێكی باشیان به‌ده‌ستهێناوه، جگه له‌م راهێنه‌ره نوێیه، زاخۆ گۆڵپارێزێك و پێنج یاریزانی دیكه‌یان بۆ پێكهاته‌كه‌یان گواسته‌وه‌ته‌وه، كه دیارترینیان گه‌یلا لوقمانی یاریزانی پێشووی یانه‌كانی برایه‌تی و كاره‌با و دهۆك بووه.
خاڵه به‌هێزه‌كانی یانه‌ی زاخۆ
كاتێك باس له خاڵه به‌هێزه‌كانی یانه‌ی زاخۆ بكه‌ین ده‌بێت راسته‌وخۆ له گۆڵپارێزه‌وه ده‌ستپێبكه‌ین، پاشان له باڵه‌كان موئه‌یه‌د عه‌بدولباست و ئه‌حمه‌د زێڕۆ هه‌میشه سه‌رئێشه بۆ ركابه‌ره‌كانیان دروست ده‌كه‌ن، نابێت زیاد ئه‌حمه‌د و بڕۆنۆ ولیمای به‌ڕازیلی له بیر بكه‌ین كه له هێڵی به‌رگری و پێشه‌وه سه‌ركردایه‌تی زاخۆ ده‌كه‌ن و خاوه‌نی ئه‌زموونێكی گه‌وره‌ن، زاخۆییه‌كان زۆربه‌ی یارییه‌كان به پلانی به‌رگرییه‌كی به‌هیز و پشتبه‌ستن به هێرشی پێچه‌وانه و یاریكردن له باڵه‌كان و تۆپه جێگیره‌كان یارییان كردووه، له‌م پلانه‌شدا سه‌ركه‌وتووبوونه.
زاخۆ بۆ ئه‌م یارییه هێلیۆ مۆنتیرۆ به‌ریگاری به‌رازیلی به‌هۆی پێكانه‌وه له‌ده‌ستداوه، كه تاكه یاریزانی یانه‌ی زاخۆیه بۆ رووبه‌ڕبوونه‌وه‌ی یانه‌ی هه‌ولێر دابڕاوه‌ز
زاخۆ له كۆی 20 گه‌ڕی رابردوو، 30 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، ته‌نها دوو یاریی دۆڕاندووه، له خانه‌ی شه‌شه‌می خوله‌كه دێت، 12 یه‌كسانبوونی هه‌یه، زیاد ئه‌حمه‌د به 5 گۆڵ گۆڵكه‌ری تیپه‌كه‌یه، زاخۆ 18 گۆڵی كردووه و 14 گۆڵی لێكراوه.
هه‌ولێر به‌رگریكاره پۆڵایینه‌كه‌ی له‌ده‌ستداوه
هه‌ولێر، له‌م یارییه به‌هۆی كارتی سووره‌وه له تواناكانی هه‌ردی سیامه‌ندی به‌رگریكه‌ری پۆڵایینی یانه‌كه‌ی بێبه‌ش ده‌بێت، جگه له‌وه‌ش لوئه‌ی سه‌ڵاحیش ناتوانێ راهینه‌رایه‌تی و سه‌رپه‌رشتی تیپه‌كه‌ی بكات كه له یاری رابردوو به كارتی سوور له یاریگه ده‌ركرا.
له چه‌ند رۆژی رابردوو لوئه‌ی له مه‌شقه‌كان هه‌وڵیداوه گۆڕانكاری له پێكهاته‌كه و پلانی یاریكردنی هه‌ولێر بكات، ره‌نگه بۆ ئه‌م یارییه چه‌ند یاریزانیك له پێكهاته‌كه‌ی یاریی رابردووی بگۆڕێت، جگه له‌وه‌ش هه‌وڵیداوه ئه‌و شێوازه یاریكردنه‌ی رادانی راهینه‌ری پێشوو، كه یاریزانه‌كان ده‌قیان پێوه گرتووه، گۆڕانكاری تێدا بكات، به‌تایبه‌تی كاری له‌سه‌ر ئه‌وه كردووه، چۆن یاریزانه‌كان له هێڵی پێشه‌وه پارێزگاری له تۆپ بكه‌ن و به ئاسانی ته‌سلیمی تیپی به‌رامبه‌ری نه‌كه‌ن، كه ئه‌وه كێشه‌ی سه‌ره‌كی یانه‌ی هه‌ولێره له ڕووی هونه‌رییه‌وه.
هه‌ولێر، له كۆی 20 گه‌ڕی رابردووی خوله‌كه، خاوه‌نی 20 خاڵه و له خانه‌ی چوارده‌یه‌می خوله‌كه دێت، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری دۆڕانی له‌م یارییه و بردنه‌وه‌ی ركابه‌ره‌كانی ریزبه‌ندی خواره‌وه هه‌ولێر ده‌چێته ناوچه‌ی سوور و دابه‌زین، كه ئه‌مه‌ش هه‌رگیز له‌گه‌ڵ خواست و ویستی هانده‌رانی هه‌ولێر ناگونجێت، گۆڵكه‌ری پاسه‌وانانی قه‌ڵاومناره تا ئێسته بارزان شێرزاده به 5 گۆڵ، هه‌ولێر له كۆی گشتی یارییه‌كانی تا ئێسته 20 گۆڵی كردووه و 22 گۆڵی لێكراوه.
هه‌ولێر و زاخۆله كۆی 10 یاریی ڕابردووی نێوانیان، هه‌ولێر چوار یاریی بردووه‌ته‌وه، زاخۆش له 2 یاریی براوه‌بووه، له چوار یارییش یه‌كسان بوونه، گه‌وره‌ترین ئه‌نجامی نێوانیان (3-1) بووه.