په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزێكی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كات
K24- هه‌ولێر:
سبه‌ی په‌رله‌مانی كوردستان وه‌رزێكی نوێی یاسادانان ده‌ستپێده‌كات و چاوه‌ڕێ ده‌كرێت په‌رله‌مان پڕۆژه بودجه‌ی ساڵی 2021 په‌سه‌ند بكات و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌میش بۆ ژماره‌یه‌ك پڕۆژه‌یاسا بكات. ئەم وەرزەش بە وەرزی بەھارە ناسراوە و تا مانگی تەممووز بەردەوام دەبێت و هه‌وڵده‌درێت له‌م وه‌رزه‌دا پرۆژه یاسایی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان په‌سه‌ند بكرێت. ئەم وەرزە جیاواز دەبێت لە وەرزەکانی پێشوو بەگوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان ھەوڵدەدرێت زۆرترین دانیشتن بكرێت و گرژییەکانی پێشوو نەبنە ھۆی دواخستنی دانیشتنەکان.
له‌وباره‌شه‌وه مونا قاوه‌چی، سکرتێری پەرلەمانی کوردستان بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند، كاری له پێشینه‌ی ئەم وەرزەی پەرلەمان بۆ پvۆژە یاساکانی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەبێت و گوتیشی: به‌گوێره‌ی قه‌باره و گرنگییان، په‌رله‌مان گرنگی به هه‌موو ئه‌و پڕۆژانه ده‌دات، كه پێشنیاز ده‌كرێن.
هاوكات زاهیر خه‌یلانی، په‌رله‌مانتاری پارتی له په‌رله‌مانی كوردستان گوتی: پڕۆژە یاسای بودجە یەکێك دەبێت لەو پڕۆژانەی پەرلەمان لەم وەرزە پەسەندی دەکات، دواتر به‌گوێره‌ی گرنگی و قه‌باره كار له‌سه‌ر ئەو پڕۆژانە ده‌كرێت، كه لە بەرژەوەندی ھاووڵاتیانن.
پڕۆژە یاسای بودجە دەبێتە یەکێك لە کارنامە سەرەکیەکانی ئەم وەرزەی پەرلەمان و سەرجەم فراکسیۆنەکانیش پاڵپشتی تێپەڕاندنی پڕۆژەیاسای بودجەی ساڵی 2021 دەکەن و پێیان وایە، پڕۆژە یاسای بودجە دەبێتە ھۆی چارەسەری سەرەکی بۆ قەیرانەکان.
H.B