سبەی هەموو عێراق و کوردستان چاویان لەسەر کوردستان24 دەبێت

کەناڵی شەباب سپۆرت کە مافی پەخشکردن و گواستنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی کڕیوەتەوە، پەخشی یارییەکە لە رێگای کوردستان24 بە کۆمێنتاری کوردی دەگوازێتەوە، کە یەکەمجارە کەناڵێکی عەرەبی بە زمانی کوردی یارییەکی خولی عێراقی بگوازێتەوە.
یاری نێوان زاخۆ و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق
یاری نێوان زاخۆ و هه‌ولێر له‌ گه‌ڕی بیست و یه‌كه‌می خولی نایابی عێراق

سبەی کوردستان24 وەکو هەمیشە رووماڵێکی دیکەی گەورەی وەرزشی دەکات، لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆوە یاریی نێوان زاخۆ و هەولێر لە گەڕی بیست و یەکەمی خولی نایابی عێراق بۆ تەواوی عێراق دەگوازێتەوە.

جگە لەوەی وەکو هەمیشە یارییەکە لە رێگای پەیجی کوردستان24 سپۆرت لە فەیسبووک بە دەنگی هەرێم قەرەناوی کۆمێنتاری تایبەتی کوردستان24 دەگوازرێتەوە، کەناڵی شەباب سپۆرت کە مافی پەخشکردن و گواستنەوەی یارییەکانی ئەم وەرزەی خولی نایابی عێراقی کڕیوەتەوە، پەخشی یارییەکە لە رێگای کوردستان24 بە کۆمێنتاری کوردی دەگوازێتەوە، کە یەکەمجارە کەناڵێکی عەرەبی بە زمانی کوردی یارییەکی خولی عێراقی بگوازێتەوە.

سبەی دووشەممە کوردستان24 جگە لەوەی لە سۆشیال میدیا راستەوخۆ یارییەکە دەگوازێتەوە، کاتژمێر 01:30 تاکو 03:00 بۆ ماوەی کاتژمێرێک راتاسەوخۆ رووماڵی یارییەکە دەکات، دوای یارییەکەش کاتژمێر 04:30 لە ئەمڕۆی وەرزش لە یاریگای نێودەوڵەتی زاخۆوە کاردانەوەکانی یارییەکە دەگوازێتەوە.

سبەی دووشەممە زاخۆ و هەولێر کاتژمێر 02:00ی دوای نیوەڕۆ لە خولی نایابی عێراقی بەیەک دەگەن، کە لە قۆناخی یەکەم هەردوولا لە هەولێر بە گۆڵێک یەکسانبوون و ئەوکاتیش کوردستان24 رووماڵێکی گەورەی یارییەکەی کرد و لە میدیا عێراقییەکان دەنگدانەوەیەکی گەورەی هەبوو.