ڕامۆس له‌ یه‌كلاییكردنه‌وه‌ی چاره‌نووسی له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید نزیك بووه‌ته‌وه‌

سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید و فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌كه‌
سێرخیۆ رامۆس به‌رگریكاری یانه‌ی ریال مه‌درید و فلۆرێنتینۆ پێرێز سه‌رۆكی یانه‌كه‌

وەکو ڕوونە لە ماوەی چەند مانگی ڕابردوودا لێشاوە هەواڵێک لەسەر داهاتووی سێرجیۆ ڕامۆس لەگەڵ ڕیال مەدرید بڵاوکرانەوە. هەواڵەکان تاکو چەند ڕۆژ لەمەوپێش نەرێنی بوون بەجۆرێک باسی کۆتایی هاتنی پەیوەندی نێوان ڕیال مەدرید و ئەو یاریزانە ئیسپانیەیان دەکرد. کێشەی سەرەکی نێوان ڕامۆس و ڕیال مەدرید وا ئاماژەیی پێدەکرا کە هەڵقوڵاویی ئەو ستراتیجیە نوێیەی ڕیال مەدریدە کە بڕیاریداوە ئۆفەری تەنیا یەک ساڵ پێشکەشی یاریزانە تەمەن +٣٠ بکات لەگەڵ کەمکردنەوەی مووچەکانیان بە ڕێژەی ٪١٠، هەر بۆیە ئەو ستراتیجیە وا لە شاهانە دەکات ئۆفەرێکی تایبەت پێشکەشی ڕامۆسی بکات کە تێیدا داوای لە بەرگریکارە ئیسپانیەکە دەکات بۆ ماوەی ٢ ساڵ و بەڵام بە لێبڕینی مووچەکەی بە ڕێژەی ٪١٠ واژۆ لەسەر گرێبەستە نوێکەی بکات. بەڵام ماڕکای ئیسپانی دەڵێت “ڕامۆس ئەو ئۆفەری قبوڵ نەبووە و ڕەتی کردۆتەوە.” بەڵام دوای هەموو ئەم دەنگۆیانە ئێستا بارودۆخەکە گۆڕاوە و ڕووناکیەک لە کۆتایی تونێلەکەدا دەبینرێت کە هاندەرانی یانە شاهانەیەکە دڵخۆش دەکات.

ڕۆژی سێشەممەی ڕابردوو بەر لە گەشتکردنی شاندی ڕیال مەدرید بۆ ئیتاڵیا و ڕووبەڕووبونەوەی ئەتلەنتا لە قۆناغی ١٦ـی چامپیۆنس لیگ فلۆرنتینۆ پێرێز و سێرجیۆ ڕامۆس لە ڤاڵدێبێباس کۆبونەوە. هەر دوای کۆبونەوەکە هەوڵەکان تەواو گۆڕانکارییان بەسەرداهات و ماڕکای ئیسپانی نوسیوەیەتی “دوای کۆبونەوەکە دەرکەوت کە پەیوەندی نێوان ڕامۆس و فلۆرنتینۆ پێرێز بەڕاستی گەرمە و پەیوەندیەکەی هاوڕێیانەیە”، هەروەها ماڕکا بە ئەرێنی جەختی لە ئەنجامی کۆبونەوەکە کردوە و دەڵێت "کاتی نوێکردنەوەی بۆندەکەی ڕامۆس لەگەڵ ڕیال مەدرید ڕۆژ بە ڕۆژ نزیکتر دەبێتەوە"

لەلایەکی دیکەوە ماڕکای ئیسپانی بە جۆرێکی سەرسوڕهێنەر باس لە بۆچوونی هاندەرانی ڕیال مەدرید دەکات لەسەر سێرجیۆ ڕامۆس و فلۆرنتینۆ پێرێز کە دەڵێت “یەکێکە لە هەر پرسیارە باوەکان کە لە منداڵێک دەکرێت ئەوەیە کە دایکت خۆش دەوێت یان باوکت؟ لەو ساتەدا منداڵەکە دەکەوێتە بەردەم دووڕێیانێکی زەحمەت چونکە ئەمە پرسیارێکی بێ وڵامە. ئەم پرسیارەش دەکرێت هەمان شێوەبێت بۆ هاندەرێکی ڕیال مەدرید کاتێک لێیان دەپرسن پێرێز یان ڕامۆس یەکێکیان هەڵبژێرە؟

لە کۆتاییدا، ڕاپۆرتەکان لە ئیسپانیا لە دوو ڕۆژی هیوایان بە هاندەرانی ڕیال مەدرید بەخشیوە بەوەی کە ئاماژە بەوە دەدەن ئێستا لە هەموو کاتێک زیاتر ڕامۆس نزیکە لە نوێکردنەوەی بۆندەکەی لەگەڵ مەدرید و بەردەوام بوون لە بەرگریکردن لە لۆس بلانکۆس لە قەڵای سانتیاگۆ بێرنابیۆ. وە سەرچاوەکان بو وردەی باس لە نوێکردنەوەکەی ڕامۆس دەکەن و زیاتر ڕوونی دەکەنەوە و دەڵێن “سێرجیۆ ڕامۆس خۆی باش دەزانێت شاری مەدرید باشترین شوێنە بۆ خێزانەکەیی و منداڵەکانی وە ئەوەش دەزانێت کە ئاستە بەرزەکەی خۆی لە یاریکردن تەنیا ٣ تا ٤ ساڵی دیکە بڕ دەکات.” وە سەبارەت بە وردەکاری گرێبەستە نوێکەی ڕامۆس لەگەڵ مەدرید دەڵێن “کاپتنە ئیسپانیەکە تاکو ٢٠٢٣ بۆندەکەی لەگەڵ مێرێنگی نوێدەکاتەوە بەبڕی مووچەی ١٢ ملیۆن یۆڕۆ و کەمکردنەوەی مووچەکەی بەهۆی گرفتی کۆڕۆناوە بە ڕێژەی ٪١٠”.

ئاماده‌كردنی: هۆزان قارەمان مەهدی