حكومه‌تی هه‌رێم پشتگیری له كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
جوتیار عادل گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رۆژی یه‌كشه‌ممه 28 شوبات/ فێبرایه‌ری 2021، به مه‌به‌ستی ده‌ربڕینی پشتگیریی حكومه‌ت بۆ كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسان، سه‌ردانی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسانی كوردستانی كرد و له لایه‌ن ئازاد حه‌مه‌ده‌مین نه‌قیبی سه‌ندیكا و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی سه‌ندیكا پێشوازیی لێكرا.
سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاری له دیداره‌كه‌دا، پێداگریی له‌سه‌ر خواستی حكومه‌ت بۆ ئاسانكاری بۆ رۆژنامه‌نووسان و فراوانتركردنی كاری پیشه‌یی سه‌ندیكای رۆژنامه‌نووسان كرد و رایگه‌یاند، پێشخستنی ئه‌ركی پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی له هه‌رێمی كوردستان له به‌رژوه‌ندیی گشتی دایه.
هه‌ر له دیداره‌كه‌دا، هه‌ندێ پێشنیاز سه‌باره‌ت به كاری پیشه‌یی رۆژنامه‌نووسی له كوردستان تاووتوێ كران.
H.B