پرۆژە یاسایەکی ئەمەریکا نرخی نەوتی بەرزکردەوە

نرخی ئێستای نەوت
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

 K24- هەولێر:

ئەنجوومەنی نوێنەرانی ئەمەریکا پرۆژە یاسایەکی بۆ رووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بە بەهای یەک ملیار و 900 ملیۆن دۆلار پەسەندکرد، بەمەش نرخی نەوت بەرزبووەوە.

نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، هەشت و 30 خولەکی بەیانی بەکاتی هەولێر، بە 65 دۆلار و 49 سەنتە.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 62 دۆلار و 51 سەنت بەرزبووەوە.

لە دوای راگەیاندنی بەرهەمهێنانی ڤاکسینی کۆرۆنا، نرخی نەوت بەرزبوونەوەی بەرچاوی تۆمار کردووە، بەڵام هێشتا داهاتووی نرخی نەوت بە ناسەقامگیریی ماوەتەوە.
Reuters