ترمپ بۆچوونی خۆی لەسەر کارەکانی باید‌ن دەخاتەڕوو

K24- هەولێر:
پاش مانگ و نیوێك له به‌جێهێشتی كۆشكی سپی، شه‌وی یه‌كشه‌ممه، تره‌مپ له ویلایه‌تی فلۆریدا، لە کۆنفرانسی كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌مەریكادا، سه‌باره‌ت به راگه‌یاندنی پارتێكی نوێ وتی: "پارتێکی نوێ دانامه‌زرێنین، دەیانگوت بەنیازم پارتێکی نوێ دابمەزرێنم، بەڵام ئێمە پارتی کۆماریمان هەیە، لە هەموو کاتێک یەکگرتووتر و بەهێزتر دەبین''.
تره‌مپ ناراسته‌وخۆ ئه‌وه‌ی ئاشكرا كرد مه‌یلی له درێژه‌دان به كاری سیاسییه و رایگەیاند: "بیرم دەکەن؟ ئێمه پێكه‌وه هه‌ڵمه‌تێكی بێ وێنه‌مان دەستپێکرد، لێ ئه‌و هه‌ڵمه‌ته تاكو ئێستا كۆتایی نه‌هاتووه و ره‌نگه بۆ جاری سێیەم لە دیموکراتەکان ببینه‌وه."
تره‌مپ هەروەکو چاوه‌ڕێ ده‌كرا، هێرشی تووندی كرده سه‌ر جۆو باید‌ن، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمەریکا؛ وێرای ئاماژه‌دان به‌وه‌ی كه 30 رۆژی ده‌ستپێكی سه‌رۆكایه‌تی باید‌ن كاره‌ساتبارترین سەرۆكایه‌تی بووه له دیرۆكی ئه‌مەریكادا، هاوكات وتی: "جۆو باید‌ن، دژی بنه‌ماڵه، ژن، كار، سنوور، وزه و زانستە."
ئه‌مساڵ، ڤایرۆسی كۆرۆنا، رێگر بوو له‌وه‌ی کۆنفرانسی ساڵانه‌ی كۆنه‌پارێزه‌كانی ئه‌مەریكا له واشنتن به‌ڕێوه بچێت.