کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا چین؟

ئەگەر هەیە دووچاری ئەم حاڵەتانە ببیت
ڤاکسینی کۆرۆنا
ڤاکسینی کۆرۆنا

K24- هەولێر:

زانکۆی هارڤارد لە راپۆرتێکدا کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا و مەترسییەکانی باس دەکات.

بەگوێرەی توێژینەوەکان، کاریگەرییە لاوەکییەکانی ڤاکسینی کۆرۆنا ئەگەری هەیە چەند رۆژێک بمێننەوە، بەڵام کاریگەرییەکان مایەی نیگەرانی نین.

کاریگەرییە لاوەکییەکان:

ئازار و هەڵئاوسان لەو شوێنەی دەرزییەکەی لێ دەدرێت

بێهێزیی

سەرئێشە

ئازاری جومگە و ماسوولکە

هەستی رشانەوە یان رشانەوە

بەرزبوونەوەی پلەی گەرمی

ئەم نیشانانە ئەگەرچی رەنگە ببێتە هۆی بێزارکردنی کەسەکە، بەڵام بەڵگەیەکن کە ڤاکسینەکە کاری خۆی دەکات.

لە هەندێک توێژینەوە باس لە هەندێک حاڵەتی دەگمەن کراوە کە بەهۆی ڤاکسینی کۆرۆناوە دروست بوون.

تووشبوون بە هەستیاریی (حەساسیەت): بۆ هەر 11 کەسێک لە کۆی یەک ملیۆن کەس کە ڤاکسینی فایزەر و بایۆتێکیان وەرگرتووە، دووچاری هەستیارییەکی زۆر بوون کە پێویستیان بە چارەسەر هەبووە. هەستیارییەکەش بە ئانافیلاکسیس ناسراوە.

هەروەها لە نەرویج 23 کەسی بە تەمەن دوای وەرگرتنی ڤاکسینەکە گیانیان لەدەستداوە، بەڵام ئەوە ئاشکرا نەکراوە کە هۆکاری مردنەکەیان ڤاکسینەکە بێت.

Harvard health publishing