بەھای دینار و كۆرۆنا رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بەرزدەكەنەوە

وەزارەتی پلاندانانی عێراق روونکردنەوە ده‌ربارەی بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان دەدات
دیناری عێراقی
دیناری عێراقی

K24 - ھەولێر

دوای دەرهاویشتەکانی کۆرۆنا و دابەزاندنی بەهای دینار، وەزارەتی پلاندانانی عێراق مەودای بەرزبوونەوەی رێژەی هەڵاوسان لە عێراق دیاریدەکات.

عەبدولزەهرە هنداوی، گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق ئاشکرای دەکات، هەفتەی داهاتوو راپۆرتێکی چڕ و پڕی وەزارەتەكەیان ده‌ربارەی رێژەی هەڵاوسان لە عێراق بۆ مانگی کانوونی دووەم بڵاودەکەنەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داخرانی گشتی وەک چارەسەرێک بۆ رووبەڕووبوونەوەی پەتای کۆرۆنا، کاریگەری نەرێنی هەبووە لەسەر مامەڵەی رۆژانە لە بازاڕی ئاڵوگۆڕی دراو، تەنانەت لەسەر فرۆشتنی دۆلاری فەرمیش لە لایەن بانکی ناوەندییەوە.

گوتەبێژی وەزارەتی پلاندانانی عێراق روونیكردەوە، دوای سێ مانگ لەسەر دابەزاندنی بەهای دۆلار، رێژەی هەڵاوسان لەم چەند مانگەی دواییدا بەشێوەیەکی بەرچاو بەرزبووەتەوە، نرخی کاڵاکان بەهۆیەوە کاریگەر بوونە و بە رێژەی 3.3% بەرزبووەتەوە.