شارەوانی ھەولێر سیستمێكی نوێ بۆ كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك رادەگەیەنێت

"ئەو ئۆتۆمبێلانەی بۆ كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك دیاركراون 24 کاتژمێر کاردەکەن"
ئۆتۆمبێلێكی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك - ئەرشیف
ئۆتۆمبێلێكی كۆكردنەوەی زبڵ و خاشاك - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

سەرۆكایەتی شارەوانی ھەولێر ئاشكرای كرد، سیستمێکی 24 کاتژمێری کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک رادەگەیەنن.

لە راگەیەندراوێكدا سەرۆکایەتی شارەوانی هەولێر روونیكردوەتەوە: "لەڕێگەی بەڕێوەبەرایەتی خزمەتگوزاریی و ژینگەپارێزی، سیستمێکی نوێ بۆ کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک ڕادەگەیەنین، سیستمە نوێیەکەی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک بەدەر لە کۆکردنەوەی رۆژانەی زبڵ و خاشاکی گەڕەک و کۆڵانەکان، لەڕێگەی شەش ئۆتۆمبێڵی کۆکردنەوەی زبڵ و خاشاک لە سنووری هەر شەش شارەوانی هەولێر دەکەوێتە کار، ئۆتۆمبێلەکان 24 کاتژمێر کاردەکەن بۆ کۆکردنەوەی ئەو زبڵ و خاشاکانەی کە هاووڵاتیان لەڕێگەی ئەنجامدانی بۆنەیەک یان هەر جۆرە کارێک کۆیدەکەنەوە".

شارەوانی ھەولێر ئەم ژمارانەی خوارەوەی بڵاوكردووەتەوە كە ھاووڵاتییان دەتوانن پەیوەندییان پێوە بكەن و بە خۆڕایی زبڵ و خاشاك كۆدەكەنەوە.

سنوری شارەوانی یەک ( 07504545878 -07511624550)

سنوری شارەوانی دوو (07514491482- 07511624550)

سنوری شارەوانی سێ (07514487060-07511624550)

سنوری شارەوانی چوار (07504523979 -07511624550)

سنوری شارەوانی پێنج (07507332575 - 07511624550)

سنوری شارەوانی شەش(07504510710- 07511624550)