جوتیار عادل: ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته ئاراوه
K24 – هه‌ولێر:
گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، جوتیار عادل، رایگه‌یاند، خوێندن به‌رده‌وام ده‌بێت، به‌ڵام ده‌بێت رێكاره‌كان توندتر بكرێن و ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته ئاراوه.
جوتیار عادل گوتیشی: لیژنه‌ی باڵای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی كۆرۆنا له كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆدا بڕیاری داوه:
- توندتركردنی رێكاره خۆپارێزییه‌كان.
- پابه‌ندكردنی سه‌رجه‌م هاووڵاتیان به رێنماییه‌كان.
- ئیداره‌كان و یه‌كه ئیدارییه‌كان سه‌رجه‌م رێكاره‌كان جێبه‌جێ بكه‌ن.
- خوێندن به‌رده‌وام بێت، به‌ڵام رێكاره‌كان توندتر ده‌كرێن.
- ئه‌گه‌ر مه‌ترسی زیاتر بێت بژارده‌ی راگرتنی خوێندن دێته ئاراوه.
- تا 10ی ئازار ئه‌م رێكارانه ده‌گیرێنه به‌ر.
سه‌باره‌ت به كاتی گه‌یشتنی ڤاكسینى كۆرۆناش بۆ هه‌رێمی كوردستان له چوارچێوه‌ی ئه‌و كاروانه ڤاكسینه‌ی كه بڕیاره بگاته به‌غدا و هه‌رێمی كوردستان، گوته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، له‌چه‌ند كاتژمێری داهاتوودا ڤاكسینه‌كه ده‌گات و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا دوای گه‌یشتنی ڤاكسینه‌كه ته‌ندروستی هه‌رێمی كوردستان ئاشكرای ده‌كات كه ئه‌و كه‌سانه كێ ده‌بن سه‌ره‌تا ڤاكسینه‌كه‌یان پێ ده‌درێت.