شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل سه‌رپه‌رشتیاری بێته‌لی باره‌گای بارزانی: له دیلمان مسته‌فا بارزانی زۆر به بایه‌خه‌وه وه‌ڵامی نامه‌ی بۆ منداڵێك ده‌نووسی
K24 – هه‌ولێر:
شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل، سه‌رپه‌رشتیاری بێته‌لی باره‌گای بارزانی و رازگری بێته‌له تایبه‌ته‌كه‌ی مسته‌فا بارزانی، رابه‌ری بزووتنه‌وه‌ی رزگاریخوازی خه‌ڵكی كوردستان، دوای (42) ساڵ له كۆچی دوایی مسته‌فا بارزانی، ده‌ڵێت: "ئه‌گه‌ر چی په‌یوه‌ندییه رۆژانه‌كه‌مان نه‌ما و چیتر ده‌نگوباس و برووسكه‌كانی شۆڕشت بۆ ناهێنم، به‌ڵام هێشتا په‌یوه‌ندییه رووحییه‌كه‌م به تۆوه ده‌مبه‌ستێته‌وه، ئه‌ی بارزانی".
شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل، له‌دایكبووی (1937)ی شاری سلێمانییه. ئه‌و دوای ته‌واوكردنی خوێندن و به هۆی شاره‌زایی له ته‌كنیكی ئه‌و سه‌رده‌می شه‌پۆل و كاری بێته‌لدا، په‌یوه‌ندی به ریزی شۆڕشی ئه‌یلووله‌وه ده‌كات.
شۆڕشی ئه‌یلوول، له 11ی ئه‌یلوولی 1961، له دژی ده‌سه‌ڵاتی ئه‌و كاته‌ی عێراق، به به‌شداری سه‌رجه‌م توێژه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی كوردی و به رابه‌رایه‌تی مسته‌فا بارزانی، هه‌ڵگیرسا و شۆڕشه‌كه توانی مافی ئۆتۆنۆمی بۆ كورد به‌ده‌ستبهێنێت و تا 1975 به‌رده‌وام بوو.
له ده‌ستپێكی شۆڕشدا، شه‌وكه‌وت مه‌لا ئیسماعیل چووه‌ته ریزی پێشمه‌رگه و به هۆی شاره‌زایی و ئاستی به‌رزی له بواری ته‌كنیكیدا گواستراوه‌ته‌وه بۆ باره‌گای بارزانی و توانیویه‌تی یه‌كه‌م سیستمی بێته‌ل له ریزی پێشمه‌رگه‌دا دابمه‌زرێنێت و ته‌واوی ناوچه‌كانی شۆڕش ببه‌ستێته‌وه به باره‌گای بارزانییه‌وه.
له باره‌گای بارزانی، رۆژانه كۆی هه‌واڵ و چالاكی پێشمه‌رگه و داخوازی باره‌گاكانی شۆڕشی له رێی بێته‌له‌وه وه‌رگرتووه و له توێی دۆسیه‌یه‌كدا خستوویه‌تییه به‌رده‌ست جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی رابه‌ری شۆڕشه‌كه.
له رابه‌ری شۆڕشه‌وه، به‌هه‌مان شێوه رۆژانه فه‌رمان و راسپارده سیاسی و سه‌ربازی و ئه‌منییه‌كانی گه‌یاندووه به باره‌گاكانی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان.
هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان له سه‌رده‌می 15 ساڵی شۆڕشی ئه‌یلوولدا، ناوچه‌یه‌كی به‌رفراوانی رزگاركراوی له ژێر ده‌ستدابوو، كه له زاخۆوه تا خانه‌قینی ده‌گرته‌وه.
له "شرانش و زاخۆوه تا كه‌لار و ده‌ربه‌ندیخان، رۆژانه له رێی بێته‌له‌وه په‌یوه‌ندییه‌كانم وه‌رده‌گرت و هه‌واڵه‌كانی شۆڕشم ده‌خسته به‌رده‌ست جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی" ئه‌مه قسه‌ی شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیله.
ئه‌و، كه ئێستا له هه‌ولێر نیشته‌جێیه و له باڵكۆنی شوقه‌كه‌یه‌وه سه‌یری ئاوه‌دانی و بنیاتنانی ژیانێكی ئازادانه بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كات، بیری ده‌چێته‌وه بۆ باره‌گاكه‌ی بارزانی و ده‌ڵێت: "مسته‌فا بارزانی، هه‌میشه داوای ئازادی و ژیانێكی ئارام و خۆبه‌ڕێوبه‌ری بۆ خه‌ڵكی كوردستان ده‌كرد"، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیه‌وێت بڵێت، ئاوات و داواكه‌ی مسته‌فا بارزانی به‌دیهات و ئه‌مه‌ی ئێستا هه‌یه به‌ری ره‌نج و تێكۆشانی جه‌نه‌راڵی چیاكانه، وه‌ك ئه‌وه‌ی بیانییه‌كان له ستایشیدا به‌و جۆره وه‌سفی ده‌كه‌ن.
وه‌سفكردنی بارزانی بۆ ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیدا ژیاون، ده‌یان به‌ڵگه و چیرۆك و به‌سه‌رهاتی راسته‌قینه‌ی له‌پشته. شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل، بیری ئه‌و به‌سه‌رهاته‌ی ده‌كه‌وێته‌وه، كه له كۆتایی 1961 و سه‌ره‌تای 1962 روویداوه و چیرۆكێكی سه‌رنجڕاكێشه.
"سه‌رنجڕاكێش بوو، ئه‌و كاته چووین بۆ گوندی بناڤێ، جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی له ماڵی خانه‌خوێیه‌ك به‌ناوی عه‌بدولڕه‌حمان بناڤێ لایدا. منداڵێكی خێزانه‌كه، كه كوڕی عه‌بدولڕه‌حمان بوو، هاته ته‌نیشت مسته‌فا بارزانی و گوتی: شریك چۆنی. مسته‌فا بارزانیش وه‌ك خۆی وه‌ڵامی دایه‌وه و گوتی: شریك باشم". ئه‌مه قسه‌ی شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیله.
مه‌لا ئیسماعیل، به‌ڵگه‌ی زیاتری له باره‌ی تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی كاریزمابوونی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی لایه و ده‌ڵێت: "رۆژێك له دیلمان بووین، برووسكه‌م بۆ جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی برد، بینیم زۆر به بایه‌خه‌وه سه‌رقاڵی نووسینی نامه‌یه‌كه. پێی وتم، شریكێكم هه‌یه له بناڤێ، نامه‌ی بۆ ناردووم، ده‌مه‌وێت وه‌ڵامی بده‌مه‌وه".
ره‌نگه ئه‌مه یه‌كه‌مجار بێت، سه‌ركرده‌یه‌كی كورد، به‌و جۆره مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ نامه‌ی منداڵێك كردبێت و له جه‌رگه‌ی رووداوه‌كانی شۆڕش و له‌و په‌ڕی سه‌رقاڵی به سه‌ركردایه‌تیكردنی شۆڕشێكی به‌رفراوانی نیشتمانی، نامه‌ی منداڵێكی كوردی گوندێكی دووره ده‌ستی له یاد نه‌كردبێت و به‌و په‌ڕی بایه‌خه‌وه وه‌ڵامی دابێته‌وه. وه‌ك ئێستا زۆر جار دوای تێپه‌ڕینی زیاتر له نیو سه‌ده به‌سه‌ر ئه‌و رووداوه‌دا هه‌ندێكجار له میدیای خۆرئاواییدا هه‌واڵی له‌و جۆره ده‌بیسترێن.
بیستنی ئه‌و شتانه له باره‌ی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی ئاسانن، چونكه ئه‌و وه‌ك شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل باسیكرد، "رێزی بۆ هه‌موو كه‌سێك داده‌نا و هه‌ر كه‌س له ئه‌ندازه و پێگه‌ی زیاتر رێزی لێده‌گرت". هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌شكرد، به هۆی ئه‌وه‌ی زمانی ئینگلیزی زانیوه و ئاماده بووه له به‌شێك له گفتوگۆ و پێشوازی له شانده‌كان و وه‌رگێڕانی كردووه بۆ وته‌كانی جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، ئه‌و رابه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه، هه‌ندێك كات نیگه‌ران و توڕه بووه له داواكاری و پێداگری شانده عێراقییه‌كان له‌سه‌ر ره‌تكردنه‌وه‌ی مافی كورد، به‌ڵام وه‌ك ئه‌وه‌ی خۆی به شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیلی وتووه: "هه‌ندێك جار زۆر توڕه ده‌بم، ده‌مه‌وێت یان ئه‌وان ده‌ربكه‌م، یان خۆم له كۆبوونه‌وه‌كه ده‌رچم، به‌ڵام به خۆم ده‌ڵێم مسته‌فا، تۆ نوێنه‌رایه‌تی نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كه‌یت. داواكاری ئه‌وانت له‌سه‌ر شانه و پێویسته داواكانیان بگه‌یه‌نیت، بۆیه داده‌نیشمه‌وه و به هێمنی درێژه به دانووستانه‌كان ده‌ده‌م".
له دانووستانه‌كانیدا له‌گه‌ڵ شاندی حكومه‌ته یه‌ك له دوای یه‌كه‌كانی به‌غدا، جه‌نه‌راڵ مسته‌فا بارزانی، ته‌نیا خه‌می خه‌ڵكی كوردستانی له‌به‌ر نه‌بوو، به‌ڵكو هه‌وڵ و تێكۆشانی بۆ هه‌موو گه‌لانی عێراق بوو. وه‌ك خۆی له تۆمارێكی ڤیدیۆییدا ده‌ڵێت: "ده‌مانه‌وێت هه‌مووان خزمه‌تی برایه‌تی و سه‌داقه‌ت و ئه‌مانه‌ت له عێراق بكه‌ن".
شه‌وكه‌ت مه‌لا ئیسماعیل، وێڕای تێپه‌ڕینی 42 ساڵ به‌سه‌ر كۆچی دوایی مسته‌فا بارزانیدا، ئێستاش حه‌سره‌تی ئه‌وه‌ی له‌دڵدایه، كه رۆژانه ناتوانێت وه‌ك رۆژگاری شۆڕش برووسكه و هه‌واڵه‌كان ببات بۆ رابه‌ره نه‌ته‌وه‌ییه‌كه‌ی و به ئومێده‌وه، ده‌ڵێت: هێشتا په‌یوه‌ندییه رووحییه‌كه‌م له‌گه‌ڵیدا ماوه.