ته‌ندروستی جیهان: كاریگه‌رییه‌كانی ڤاكسینی كۆرۆنا ده‌ركه‌وتوون
K24- هه‌ولێر:
مایكل رایان، به‌ڕێوه‌به‌ری به‌رنامه‌ی فریاگوزاری له رێكخراوی ته‌ندروستی جیهان (WHO) رایگه‌یاند، ئێستا رێكخراوه‌كه‌یان ئه‌و كاریگه‌ریانه ده‌بینێت كه ڤاكسینه‌كان له‌سه‌ر ڤایرۆسی كۆرۆنا دروستی كردوون.
رایان گوتی: "هێشتا زووه و راست نییه وا بیر بكه‌ینه‌وه كه ئێمه له كۆتایی ئه‌مساڵ له‌و ڤایرۆسه رزگارمان ده‌بێت.. به‌ڵام ده‌توانین تا كۆتایی ئه‌مساڵ حاڵه‌ته‌كانی چوونه نه‌خۆشخانه، مردن و نه‌خۆشییه مه‌ترسیداره‌كان كه‌م بكه‌ینه‌وه".
لای خۆیه‌وه تێدرۆس ئه‌دهانۆم گێبریسۆس، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی رێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیش گوتی: له‌ماوه‌ی حه‌فت مانگی رابردوو، هه‌فته‌ی رابردوو بۆ یه‌كه‌مجار ژماره‌ی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له جیهان رووی له‌زیادبوون كردووه‌ته‌وه و گوتی: "ئه‌و زیادبوونه داته‌پێنه‌ره به‌ڵام چاوه‌ڕوان نه‌كراو نییه".
داواشی له وڵاتانی جیهان كرد، له جێبه‌جێكردنی رێكاره‌كانی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی كۆرۆنا به‌رده‌وام بن و گوتی: "وڵاتان وا هه‌ست ده‌كه‌ن كه ڤاكسینی كۆرۆنا كۆتایی به په‌تای كۆڤید -19 ده‌هێنێت، بۆیه ده‌ستیان به كه‌مكردنه‌وه‌ی رێكاره‌كانی خۆپارێزی كردووه".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئه‌گه‌ر وڵاتان ته‌نیا پشت به ڤاكسینه‌كان ببه‌ستن، هه‌ڵه‌یه‌كی گه‌وره ده‌كه‌ن. هێشتا رێكاره گشتییه‌كانی ته‌ندروستی فاكته‌ری بنچینه‌یین بۆ رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی ئه‌و ڤایرۆسه".
سه‌رچاوه: رۆیته‌رز
H.B