محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود: پێویسته‌ له‌ناوخۆمان رێكبكه‌وین چونكه‌ ته‌مه‌نی رێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ به‌غدا كورته‌

"ھەر رێككەوتنێكیش له‌گه‌ڵ به‌غدا ھەبێت كاتییە و ته‌نیا بۆ شەش مانگ يان ساڵێكە"
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان
محه‌مه‌د حاجی مه‌حموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان

K24- هه‌ولێر:

محەمەدی حاجی مەحموود، سکرتێری گشتیی حزبی سۆسیالیست دیموكراتی كوردستان جەخت لە گرنگی یەكگرتوویی لایەنە سیاسییەكانی ھەرێمی كوردستان دەكاتەوە و رایدەگەیەنێت، ئەگەر ماڵی كوردی رێكبخرێتەوە و داھاتی ناوخۆ بەتەواوی كۆبكرێتەوە، ئەوا باشترین شتە كورد ئەنجامی بدات.

ئه‌م گوتانه‌ی محه‌مه‌دی حاجی مه‌حموود له‌ لێدوانێكی رۆژنامه‌وانیدا هاتوون و دووپاتیكرده‌وه‌، ئێستا كورد پێویستی به‌وه‌یه‌، ناوماڵی خۆی رێكبخاته‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌ بدات.

له‌بارەی كێشەكانی نێوان ھەرێمی كوردستان و عێراقیش محەمەدی حاجی مەحموود جه‌ختی كرده‌وه‌: عێراق خۆی دۆخی لە ئێمە خراپترە و ھەرگیز رێككناكەون، جه‌ختیشی كرده‌وه‌، ھەر رێككەوتنێكیش ئه‌گه‌ر بكرێت ته‌مه‌نی كوردته‌ و ته‌نیا بۆ شەش مانگ یان ساڵێكە.

H.B