یه‌كێتی ئه‌وروپا هه‌وڵه‌كانی بۆ زیندووكردنه‌وه‌ی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ئێران چڕ كردووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
یەکێتی ئەوروپا رایدەگەیه‌نیت، گفتوگۆی چڕ و پڕ لە نێوان ئەمه‌ریکا و وڵاتانی ئەوروپی و ئەندامانی رێککەوتنی ئەتۆمی بەردەوامن، بۆ ئەوەی رێککەوتنەکە بخەینەوە سەر رێرەوی خۆی.
پیتەر ستانۆ، گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا گوتی: پێویستە كات به دیپلۆماسیه‌ت بدرێت، بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین ئه‌و جێبه‌جێ بكه‌ین كه ده‌ماه‌وێت بیكه‌ین.
ئه‌م گوتانه‌ی ستانۆ له میانه‌ی گوتارێكدا له كۆمسیۆنی یه‌كێتی ئه‌وروپا هاتوون و له درێژه‌ی گوته‌كانیدا گوتی: "وەك هەماهەنگیکاری رێککەوتنی ئەتۆمی ئەوەی گرنگە بەردەوامیدانە بە کارکردن لەگەڵ وڵاتانی پەیوەندیدار بە رێککەوتنەکەوە".
جه‌ختیشیكرده‌وه، "ئێمە لە راگەێندراوەکەی ئێران تێدەگەین کە دەڵێت: کاتەکە بۆ گفتوگۆ بە گونجاو نازانن. کاری ئێمە رێکخۆشکردنە بۆ جێبەجێکردنی تەواوەتی رێککەوتنەکە و ئامادەین بۆ کۆکرنەوەی هەموو لایەنە بەشدارەکانی رێککەوتنەکە بە ئەمه‌ریکا و ئێرانیشەوە لە کاتێکی گونجاو‌دا".
هه‌روه‌ها دووپاتیكرده‌وه، "پێویستە دیپلۆماسیه‌ت کات و دەرفەتیشی پێبدرێت. لەگەڵ ئەوەشدا گفتوگۆی چڕ و پڕ لەگەڵ ئەمه‌ریکا و وڵاتانی دیکە لەبارەی رێککەوتنەکەوە لە ئاستی جیاجیا بەردەوامن. ئامانجی راوێژکردن ئەوەیە بزانین بە چ شێوازێك دەتوانین رێککەوتنەکە بخەینەوە سەر رێرەوی خۆی".
ئه‌م گوتانه‌ی گوتەبێژی کۆمسیۆنی یەکێتی ئەوروپا دوای ئه‌وه هاتوون، دوێنێ وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران له به‌یاننامه‌یه‌كدا به فه‌رمی داواكارییه‌كی یه‌كێی ئه‌وروپای ره‌تكرده‌وه، كه پێشنیازی كردبوو تاران له‌گه‌ڵ وڵاتانی 4+1 به ئاماده‌بوونی واشنتنی كۆببێته‌وه.
H.B