نەیمار دا سێلڤا پیرۆزبایی رۆژی لە دایکبوون لە مەسرور بارزانی دەکات
K24- هەولێر:
نەیمار دا سیلڤا، ئەستێرەی تۆپی پێی بەرازیلی و یانەی پاریسان جێرمان، بەبۆنەی رۆژی لە دایکبوونی مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان، پەیامێکی ڤیدیۆیی ئاراستە دەکات.
نەیمار لە ڤیدیۆکە دەڵێت: ''سڵاو مەسرور بارزانی، رۆژی لە دایکبوونت پیرۆز بێت و هیوادارم رۆژێکی خۆشت هەبێت. خودا بتپارێزت''.
مه‌سرور بارزانی، له 02\03\1969 له گوندی دیلمان له ناوچه‌ی باڵه‌كایەتی لە دایکبووە و تەمەنی بووە 52 ساڵ.
سەرۆکی حکومەت له كۆنگره‌ی 13ی پارتی دیموكراتی كوردستان، كه له ساڵی 2010 به‌ڕێوه‌چوو، یه‌كه‌مین ده‌نگی به‌شداربووانی كۆنگره‌ی به‌ده‌ستهێناو به ئه‌ندامی مه‌كته‌ب سیاسی هه‌ڵبژێردرا.
به فه‌رمانی سەرۆک مسعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان به بڕیاری ژماره(68) له 30\04\2012 بۆ سه‌رپه‌رشتیكردنی ده‌زگاكانی ئاسایش، هه‌واڵگری سه‌ربازی و دامه‌زراوه هه‌واڵگرییه‌كان به راوێژكاری ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان دامه‌زرا.
له دوای ئابی 2014، له به‌رپه‌رچدانه‌وه و روبه‌ڕووبونه‌وه‌ی هێرش و په‌لاماره‌كانی تیرۆریستانی داعش بۆ سه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ژووری ئۆپەراسیۆنی هاوبەشی لەگەل هاوپەیمانان پێکهێنا، کە ئەم هەوڵە هاوبەشە رۆلێکی کاریگەری لە ئاراستەکردنی هێڕشە ئاسمانییەکان و بەڕیوەبردنی ئۆپەراسیۆنە مەیدانییەکان لە دژی تیرۆریستان هەبوو. خودی مەسرور بارزانی لەگەل سەرۆک بارزانی بە شێوەیەکی مەیدانی لە بەرەکانی جەنگ ئامادە بوو و بەشداریی لە سەرپەرشتی کردنی زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژی داعش کردووە.
دامەزرێنەر و سه‌رۆكی فه‌خریی بۆردی زانكۆی ئه‌مریكی كوردستانه له دهۆك، كه له دێسه‌مبه‌ری 2013 دا به‌ردی بناغه‌ی پرۆژه‌كه‌ی دانا.
مەسرور بارزانی خێزانداره و خاوه‌نی سێ كوڕ و كچێكه بەناوەکانی( یاسمین، ئارین، بەرزین، ئاران)
شاره‌زایی ته‌واوی له نووسین و خوێندنه‌وه و قسه‌كردن به زمانه‌كانی (كوردی، فارسی و ئینگلیزی) هه‌یه و له زمانی عه‌ره‌بیش تێده‌گات. لە بواری هونەری و وەرزشی شارەزایی لە شێوەکاری و ئەسپ سواری و مەلەوانی هەیە.