نرخی نەوت گۆڕانکاری بەسەردا هات

رێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

ئەگەری زیادکردنی بەرهەم لە لایەن رێکخراوی ئۆپێکەوە، کە بڕیارە ئەم هەفتەیە ئەندامانی کۆببنەوە، نرخی نەوتی دابەزاند.

هەروەها کەمبوونەوەی خواست لەسەر نەوت لە چین، کاریگەری لەسەر دابەزینی بەهای نەوت هەبووە.

ئەمڕۆ سێشەممە 8:30ـی بەیانی بە کاتی هەولێر، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت بە 62 دۆلار و 74 سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

هەروەها یەک بەرمیل نەوتی تێکساسیش، بۆ 59 دۆلار و 78 سەنت دابەزی. ئەمەش کەمترین نرخی نەوتە لە ماوەی یەک هەفتەی رابردوو.

ئەمەش لە کاتێکدایە، دوێنی بەیانی، نرخی یەک بەرمیل نەوتی برێنت، زیاد لە 65 دۆلار بوو.

Reuters