گەنجێک لە هەولێر خۆبەخشانە چاڵ و تاسەی شەقامەکان چاک دەکاتەوە
K24- هەولێر:
گه‌نجێكی هه‌ولێر به‌ناوی نێچیروان مه‌نتك، چه‌ند ساڵێكه سه‌رقاڵی پڕكردنه‌وه‌ی چاڵ و تاسه‌ی شه‌قامه‌كانه، وایلێهاتووه له هه‌ر شوێنێك چاڵ و تاسەی شه‌قام ببینێت، كه‌رسته‌ی چیمه‌نتۆ و پێداویستی دیكه بهێنێت و پڕی بكاته‌وه، گوێ به‌وه‌ش نادات شه‌وه یان رۆژ.
نێچیروان بۆ كوردستان24 ده‌ڵێت: "ماوه‌ی چه‌ند ساڵێكه ئه‌و كاره ده‌كه‌م، بیرۆكه‌كه‌شم له‌وه‌وه بۆ هات كه به‌هۆی قۆڵتی شه‌قامه‌كان، تایه‌ی ئۆتۆمبێلی چه‌ندین هاووڵاتی ته‌قیوه، بۆیه لای خۆمه‌وه بڕیارمدا هه‌وڵێكی كه‌میش بێت بیده‌م تا زیانی سه‌ر خه‌ڵك كه‌م بكه‌مه‌وه".
نێچیروان هه‌موو كه‌لوپه‌لێكی پێویستی له‌ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌ی پێیه، هه‌ر كاتێك پێویست بكات، چاڵی شه‌قامه‌كانی پێ پڕ ده‌كاته‌وه.
گرته ڤیدیۆییه‌كیشی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان، زیاتر له 2 ملیۆن بینه‌ری هه‌بووه و ده‌ڵێت: "من بۆخۆم چه‌ند ساڵێكه ئه‌و كاره ده‌كه‌م، به‌ڵام پێشتر بیرم له‌وه نه‌كرده‌وه به ڤیدیۆ كاره‌كان تۆماربكه‌م و بڵاویان بكه‌مه‌وه، تا ئه‌و كاته‌ی ڤیدیۆی هاوشێوه‌ی وڵاتانم له‌سه‌ر تۆڕی ئینته‌رنێت بینی، بۆیه منیش بڕیارمدا به ڤیدیۆ كاره‌كه‌م تۆمار بكه‌م".
ئه‌و گه‌نجه، له دایكبووی ساڵی 1991ی هه‌ولێره، باس له‌وه‌ش ده‌كات، مه‌به‌ستم له تۆماركردنی ڤیدیۆ ده‌ستكه‌وتنی هیچ شتێكی ماددی نییه، ته‌نیا بۆ ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك لای خۆیه‌وه هه‌وڵێك بدات، بۆ ئه‌وه‌ی به‌لای كه‌مه‌وه زیانی سه‌ر هاووڵاتیان كه‌م بكرێته‌وه.
سه‌باره‌ت به په‌یداكردنی كه‌رسته و كه‌لوپه‌لی پێویستی كاره‌كه‌شی، نێچیروان ده‌ڵێت: "زۆربه‌ی قۆڵتی شه‌قامه‌كان مه‌وادێكی كه‌می پێویسته، ئه‌وه‌ش به ئاسانی ده‌ستده‌كه‌وێت، ئه‌گه‌ر زۆر پێویستیش بكات ده‌یكڕم، یان له پرۆژه‌كانی بیناسازی و دروستكردنی خانووه‌كان، به ئاگادار خاوه‌نه‌كانیان بای ئه‌وه ده‌هێنم كاره‌كه‌ی پێ جێبه‌جێ بكه‌م".
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، هه‌ندێك له كارگه‌كان و گۆڕه‌پانه‌كانی فرۆشتنی مه‌واد، ئێستا به خۆڕایی كه‌رسته‌كان دابین ده‌كه‌ن، چونكه ده‌زانن ئه‌و كاره ده‌بێته هۆی كه‌مكردنه‌وه‌ی زیانی هاووڵاتیان.