شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی شەپۆلێكی بارانبارین ھەرێمی كوردستان دەگرێتەوە و چەند رۆژێك كاریگەری لەسەر ناوچەكە دەبێت.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێری كەشوھەوا راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لەنێوان نیمچە ھەور و ھەوری تەواودا دەبێت، لە كات و شوێنی جیاواز ئەگەری كەمێك بارانبارین ھەیە.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی چوارشەممە ئاسمان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەروی تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە ناوچە جیاجیاكان، لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك