بۆ یه‌كه‌مجار دوای (30) ساڵ.. نه‌وتی ئێران له ئه‌مه‌ریكایه
K24 - هه‌ولێر:
ماڵپه‌ڕی "ته‌نكه‌ر تراكه‌رس" ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه (2ی ئادار/ مارسی 2021) بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا بڕێك نه‌وتی ئێرانی هاورده كردووه، كه له ساڵی رابردووه‌وه له كه‌نداوی عومان ده‌ستی به‌سه‌رداگیرابوو.
ماڵپه‌ڕی "ته‌نكه‌ر تراكه‌رس"، كه چاودێری جوڵه‌ی كه‌شتییه بارهه‌ڵگره‌كانی ده‌ریا ده‌كات، له توێتیكدا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له ماوه‌ی (30) ساڵی رابردوو ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی خاوی ئێرانی هاورده بكات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردووه، بارهه‌ڵگره ده‌ستبه‌سه‌رداگیراوه‌كه زیاتر له (2) ملیۆن به‌رمیل نه‌وتی خاوی هه‌ڵگرتووه، كه به‌هاكه‌ی له نێوان (120) تا (130) ملیۆن دۆلاره.
ئه‌و ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنه دوای ئه‌وه هات، كه وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا له سكاڵایه‌كدا داوای ده‌ستبه‌سه‌رداگرتنی نه‌وته‌كه‌ی كردووه، به‌وپێیه‌ی داهاته‌كه‌ی بۆ سووپای پاسدارانی ئێرانی ده‌چێت.
له مانگی شوباتی 2020، به‌پێی یاسای به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی تیرۆری ئه‌مه‌ریكا، وه‌زاره‌تی داد سكاڵایه‌كی له‌سه‌ر كه‌شتییه‌ك به‌رزكرده‌وه، كه ئاڵای لیبیای هه‌ڵگرتبوو.
وه‌زاره‌تی دادی ئه‌مه‌ریكا رایگه‌یاند، كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه به‌پێی پلانی سووپای پاسداران و لیوای قودسی ئه‌و سوپایه بووه، كه ویستوویانه به نهێنی ئه‌و نه‌وته له ده‌ره‌وه بفرۆشن.
به‌پێی ده‌سه‌ڵاتدارانی ئه‌مه‌ریكا، "سووپای پاسداران ویستوویانه ئه‌مه بشارنه‌وه و خۆیان له سزاكانی ئه‌مه‌ریكا لابده‌ن، كاتێك به‌ڵگه‌نامه‌كانیان ساخته‌كردووه و نه‌وته‌كه‌یان گواستووه‌ته‌وه، به‌ڵام شكستیان هێناوه".
ئه‌مه‌ریكا نه‌وتی ئێرانی به سه‌رچاوه‌یه‌كی مه‌ترسی داده‌نێت، كه سوپای پاسداران له ریزی سزادراوانی ئه‌مه‌ریكان و ئاماژه به‌وه ده‌كه‌ن، داهاتی نه‌وت بۆ چالاكییه‌كانی ئه‌و سووپایه و كڕینی چه‌ك به‌كاردێنن.
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی