سه‌فین كانه‌بی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی ئاشكرا كرد
سه‌فین كانه‌بی له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی خۆی له پۆستی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان و 3 ئه‌ندامه‌كه ئاشكرا كرد، گوتیشی: بڕیاره‌كه له‌سه‌ر خواستی خۆمانه و ناچار نه‌كراوین له پۆسته‌كانمان بڕۆین.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 2 ئاداری 2021، سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له‌به‌رده‌م میدیاكان بڕیاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له پۆسته‌كه‌ی راگه‌یاند و ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد له‌و بڕیاره په‌شیمانبوونه‌وه‌ی نییه، گوتیشی: نزیكه‌ی 17 ساڵه له‌م فیدراسیۆنه كار ده‌كه‌ین و به سه‌ربه‌رزییه‌وه واز له پۆسته‌كانمان دێنین و شوێنی خۆمان بۆ كه‌سانی دیكه چۆل ده‌كه‌ین.
سه‌فین كانه‌بی جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه كه زۆر رۆژانی ناخۆش و سه‌ختمان تێپه‌ڕ كردووه، به‌رده‌وامیش له پێناو خوله‌كان و چالاكییه وه‌رزشییه‌كان كۆڵمان نه‌داوه.
له باره‌ی هۆكاری ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی، سه‌فین كانه‌بی گوتی: پێشتر تا هێز و قوه‌ت له ئه‌ژنۆ و جه‌سته‌م دا هه‌بوو كارم بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان كردووه، به‌ڵام له ئێستادا ته‌ندروستیم باش نییه و نامه‌وێت چیتر له‌م پۆسته به‌رده‌وام بم، چونكه دۆخی ته‌ندروستیم خراپ بووه، له ماوه‌كانی رابردووش به‌شێوه‌یه‌ك دۆخم خراپ بوو ته‌نانه‌ت رۆژێكیان كه‌وتمه سه‌رزه‌وی دوو دانم شكا، زۆرجار ئه‌وه‌نده دۆخم خراپ بووه به‌زه‌ییم به خۆم داهاتووه‌ته‌وه.
كانه‌بی ئاشكرای كرد كه حكوومه‌ت یه‌ك ملیار دیناری بۆ فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان خه‌رج كردووه، ده‌شڵێت: خۆشحاڵم ئێمه كاتێك پۆسته‌كانمان چۆل ده‌كه‌ین خه‌زێنه‌ی ئێمه 509 ملیۆن دیناری تێدایه و ئه‌مه‌ش بۆ ئه‌و ستافه نوێیه‌ی شوێنی ئێمه ده‌گرێته‌وه پاڵپشتییه‌كی باش ده‌بێت.
كانه‌بی گوتیشی: خۆشحاڵیش له كاتێكدا ده‌ستله‌كارده‌كێشمه‌وه خوله‌كان به سرووشتی خۆی ده‌ستیپێكردووه‌ته‌وه، به رۆیشتنی ئێمه‌ش خول و چالاكییه‌كان ناوه‌ستن و به‌رده‌وام ده‌بن، داوا له‌و ستافه نوێیه ده‌كه‌م كه شوێنی ئێمه ده‌گرێته‌وه له قورسی ئه‌ركه‌كه تێبگه‌ن، داوا له میدیاكانیش ده‌كه‌م پاڵپشتیان بكه‌ن و یانه‌كانیش كارئاسانیان بۆ بكه‌ن.
كانه‌بی له به‌شێكی دیكه‌ی قسه‌كانی گوتی: هه‌ست به شانازی ده‌كه‌م كه له‌سه‌رده‌می ئێمه له‌سه‌ر ئاستی لاوان و پێشكه‌وتووان بووینه خاوه‌نی هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان، زۆریش هه‌وڵماندا ببینه ئه‌ندام له فیفا، به‌ڵام به‌داخه‌وه نه‌مانتوانی ئه‌م كاره بكه‌ین چونكه دۆخی سیاسی و جوگرافیای كوردستان له‌بارنه‌بووه و پێویستی به ره‌زامه‌ندی عێراقیش هه‌بووه، ئاواته‌خوازم ئه‌و ستافه‌ی شوێنی ئیمه ده‌گرێته‌وه ئه‌م خه‌ونه بێنێته دی و هه‌ڵبژارده‌ی كوردستان له فیفا بكاته ئه‌ندام.
سه‌فین كانه‌بی هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كرد كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌كه‌ی له‌سه‌ر خواستی خۆم بووه، ده‌شڵێت: بێزاربوومه، پێشتریش چه‌ندان جاری دیكه داوای ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌م كردووه، چونكه ته‌ندروستیم باش نییه و هێلاك و شه‌كه‌ت بوومه، تووشی له‌بیرچوونه‌وه بوومه و وام لێهاتووه به‌جۆرێك ماڵی مامه‌كانی خۆم پێ نه‌زانمه‌وه.
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له كۆنگره رۆژنامه‌وانییه‌كه‌دا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد كه خۆشبه‌ختن كه توانیویانه تۆپی پێی كوردستان بخه‌نه سه‌ر رێچكه‌یه‌كی ستانداردی جیهانی.
سه‌لام حوسێن گوتیشی: ئێمه خوله‌كانی كوردستان‌مان خسته سه‌ر رێچكه‌یه‌كی ستانداری جیهان، به‌ڵام له ڕووی هونه‌ری و ته‌كنیكییه‌وه كێشه‌مان هه‌بووه، به‌ڵام خوله‌كانمان به‌شێوه‌یه‌كی ستاندارد به‌ڕێوه بردووه.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان له ساڵی 2006ـه‌وه دامه‌زراوه، له‌وكاته‌وه سه‌فین كانه‌بی سه‌رۆكی فیدراسیۆنه‌كه‌یه، دوای 17 ساڵ هاوشانی سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنه‌كه و هه‌ریه‌كه له قاسم ساڵح، سیروان نه‌جمه‌دین و دڵشاد ساڵح كه ئه‌ندامانی فیدراسیۆنه‌كه بوون ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان راگه‌یاند.