ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی راگه‌یاند
ئه‌ندامێكی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له رێگه‌ی كوردستان24ـه‌وه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له سكرتێری یانه‌ی هه‌ولێری راگه‌یاند و گوتی: پۆستی دیكه‌م هه‌یه و شوێنی خۆم بۆ كه‌سانی دیكه چۆل ده‌كه‌م.
مه‌حموود عه‌زیز ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكدا بۆ كوردستان24 رایگه‌یاند كه ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌ی له ئه‌ندامی یانه‌كه راگه‌یاندووه.
له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی گوت: من ئێستا سه‌رۆكی فیدراسیۆنی بایسكیلسواری عێراقم و خۆم بۆ ئه‌ندامبوون له لێژنه‌ی ئۆڵمپی عێراق ئاماده ده‌كه‌م، بۆیه به پێویستی ده‌زانم ده‌رفه‌ت به كه‌سانی دیكه بده‌م.