پشكی هه‌رێمی كوردستان له پڕۆژه یاسای بودجه‌ی 2021ی عێراق یه‌كلایی نه‌بووه‌ته‌وه
K24- هه‌ولێر:
دواکەوتنی پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021 تادێت دۆخی سیاسی ئاڵۆزتر و ھەڵوێستی پەرلەمانتارانیش توند دەکات، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ سەرۆکی فراکسیۆنەکان کۆبووه‌وه و خەختیان لەوە کردەوە، كه رێككه‌وتن له‌باره‌ی ھەرچی پشکی ھەرێم و پشکی شارەکان و پلە دامەزراندنەكانه بكرێت، بۆ ئەوەی رۆژی پەسەندکردنی بودجەکە دیاری بکەن، لایەنە کوردستانیەکانیش تا ئێستا داکۆکی لەو ره‌شنووسه دەکەن، کە بریتییه له راده‌ستكردنی 250 ھەزار بەرمیل نەوتی رۆژانە و نێوەی داھاتە نا نەوتیەکان، لایه‌نه شیعەکانیش ھێشتا خۆیان یەکلانەکردووەته‌وە، کە عێراق بە چ میکانیزمێك نەوتی ھەرێم وەربگرێت.
له‌و باره‌یه‌وه فارس عیسا، سه‌رۆكی نوێنه‌رایه‌تی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له به‌غدا بۆ كوردستان24 دووپاتیكرده‌وه، پێویست بوو له‌ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌و پڕۆژه یاسایه بێته ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق و ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، به‌ڵام به‌گوێره‌ی زانیارییه‌كان بۆ هه‌فته‌ی داهاتوو دواخراوه.
جه‌ختیشی كرده‌وه، حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ئه‌ركی خۆی له‌مڕووه‌وه جێبه‌جێ كردووه و هیچی له‌سه‌ر شانی خۆی نه‌هێشتووه‌ته‌وه و جه‌ختمان كردووه‌ته‌وه، كه پشتیوانی له‌و ره‌شنووسه‌ی حكومه‌ت ده‌كه‌ین، چونكه ئه‌و ره‌شنووسه ده‌ره‌نجام و به‌رهه‌می دانوستان و رێككه‌وتنه‌كانه و له ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانیش چه‌ند هه‌موارێك تێیدا كراوه و په‌سه‌ند كراوه، به‌ڵام له‌كۆتاییدا پێمان باشه پڕۆژه یاساكه به‌شێوه‌یه‌ك ده‌نگی له‌سه‌ر بدرێت، كه مافی هه‌موو لایه‌ك له‌به‌رچاو گیرابێت.
هاوكات ئه‌حمه‌د سه‌فار، بڕیاردەری لیژنەی دارایی له ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باس لە جۆرە رێکەوتنێك دەکات، کە ئەگەری زۆری ھەیە جێبەجێ بکرێت، ئەویش رادەستکردنی تەواوی نەوتی ھەرێم و پاشان ھەر بە نەوت خەرجی کۆمپانیاکان و کرێی گواستنەوە بگەرێندرێتەوە بۆ ھەرێم، ئەمەش ھەر دەکاتەوە ئەو 250 ھەزار بەرمیل نەوتەی، کە حکومەتی ھەرێم لە توانایەتی رادەستی بکات.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، ھاوپەیمانی سائیرون، دەوڵەتی یاسا و کوتلەکانی نزیك لە حەشدی شەعبی خۆیان یەکلاکردووەتەوە، کە دەنگ بە پشکی ھەرێم نەدەن لە پڕۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2021، ئه‌گەر بە خواستی ئەوان نەبێت. شاندی دانوستکاری ھەرێمش ئەوەیان رەتکردووەتەوە بچنە ژێر باری ھەر رێکكەوتنێك، ئەگەر لە چوارچێوەی دەستور دەربچێت، چاوەڕێش دەکرێت لەم ھەفتەیەدا ئەو لەیەکترازانە لە ژێر گوشاری ناوخۆیی و دەرەکی کۆتایی پێ بھێنرێت.
H.B