بنکەیەکی سەربازی ئەمەریکا لە عێراق بۆردومان کرا
K24- هەولێر:
چەند مووشەکێک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە ئەنبار کران و هیچ زیانێکی بەدواوە نەبووە.
پەیامنێری کوردستان24 لە بەغدا رایگەیاند، مووشەکەکان لە جۆری کاتیۆشا بوون و سەربازەکانی ئەمەریکا ئامانجیان بوون. بە تێکڕا 10 مووشەک ئاراستەی بنکەکە کراوە.
لای خۆیەوە لیوا تەحسین خەفاجی، وتەبێژی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان ئاشکرایکرد، کاتژمێر حەوت و 30 خولەکی بەیانی، 10 مووشەک ئاراستەی بنکەکە کراون، هیچ زیانێکی گیانی و ماددی بە دواوە نەبووە.
ئاماژەی بەوەشکرد، تەواوی مووشەکەکان لە دەرەوەی بنکە سەربازییەکە کەوتوونەتەوە خوارەوە.
جاری یەکەم نییە ئەو بنکە سەربازییە کە دوو هەزار سەربازی هێزەکانی ئەمەریکای تێدا جێگیرکراوە بۆردومان دەکرێت.