بۆچی "ئه‌ردۆغان" له بایكۆتكردنی "ماكرۆن" پاشه‌گه‌ز بووه‌وه؟
K24 - هه‌ولێر:
بۆیه‌كه‌مجار له مانگی (ئه‌یلوول/ سێبته‌مبه‌ری 2020)ه‌وه، دوای چه‌ندین مانگ له گرژی په‌یوه‌ندییه‌كانیان، "ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان"، سه‌رۆكی توركیا و هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌ی "ئیمانوێڵ ماكرۆن"، دوێنێ سێشه‌ممه، په‌یوه‌ندییه‌كی ڤیدیۆییان ئه‌نجام دا.
ئه‌ردۆغان، له په‌یوه‌ندییه‌كه‌یدا گوتی: "ده‌كرێت توركیا و فه‌ره‌نسا، به‌وپێیه‌ی دوو هاوپه‌یمانی به‌هێزی په‌یمانی باكووری ئه‌تڵه‌س "ناتۆ"ن، هه‌ماهه‌نگی بكه‌ن بۆ به‌دیهێنانی ئاسایش و ئارامی ناوچه‌كه".
به‌پێی به‌یاننامه‌ی فه‌رمانگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی سه‌رۆكایه‌تی توركیا، "ئه‌ردۆغان" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، ده‌كرێت ده‌ستپێشخه‌ری گرنگ بۆ به‌دیهێنانی سه‌قامگیری و ئاشتی ناوچه‌كه له رووی جوگرافی فراوانه‌وه بكه‌ین، له ئه‌وروپاوه تا قه‌وقاز، له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه و تا ئه‌فریقیا، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی توركیا و فه‌ره‌نسا توانایه‌كی باشی هه‌یه".
توركیا له رێگه‌ی ئه‌و په‌یوه‌ندییه ڤیدیۆییه‌دا، هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات، په‌یوه‌ندییه‌كانی له‌گه‌ڵ یه‌كێتی ئه‌وروپا ئاسایی بكاته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی باڵیۆزی یه‌كێتییه‌كه له (12ی كانوونی دووه‌م/ جێنیوه‌ری 2021) رایگه‌یاند، پشتیوانی كردنه‌وه‌ی لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێ له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كه‌ن.
له (15ی كانوونی دووه‌م)ی رابردووش "مه‌ولود چاوشئۆغلۆ"، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "ماكرۆن" په‌یامێكی ئه‌رێنی بۆ "ئه‌ردۆغان" ناردووه، له‌گه‌ڵ هاوتا فه‌ره‌نسییه‌كه‌شی "جان ئیف لۆردیان" له‌سه‌ر (4) خاڵ كۆك بوون، كه گفتوگۆیه له‌سه‌ر ئاستی دوولایه‌نه و دژایه‌تیكردنی تیرۆر و بایه‌ته هه‌رێمییه‌كانی وه‌ك سووریا و لیبیایه، له‌گه‌ڵ هاوكاریكردن له بواری خوێندن.
له سه‌ره‌تای ساڵی رابردوو، په‌یوه‌ندییه‌كانی توركیا و فه‌ره‌نسا گرژییان تێكه‌وت و درێژه‌ی كێشا بۆ شه‌ڕه قسه، كاتێك توركیا هه‌وڵی به‌ده‌ستهێنانی غاز-ی له ده‌ریای ناوه‌ڕاست دا.
له مانگی تشرینی یه‌كه‌می رابردوو، ئه‌ردۆغان داوای بایكۆتكردنی كاڵای فه‌ره‌نسی كرد و له‌باره‌ی هاوتا فه‌رنسییه‌كه‌شی گوتی: "پێویستی به پشكنینی ته‌ندروستی ئه‌قڵی هه‌یه"، ئه‌مه‌ش دوای ئه‌وه‌ی "ماكرۆن" سه‌باره‌ت به كوشتنی مامۆستایه‌ك لێدوانی له‌سه‌ر ئایینی ئیسلام دابوو، كه "ئاینی ئیسلام له ته‌واوی جیهاندا له قه‌یراندایه".
سه‌رچاوه: سكای نیوز عه‌ره‌بیه
د.ی