روحانی: له ماوه‌ی (2) رۆژدا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بین؛ ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا سزاكانی سه‌ر ئێران هه‌ڵبگرێت
K24 - هه‌ولێر:
حه‌سه‌ن روحانی، سه‌رۆكی ئێران ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه (3ی ئادار/ مارسی 2021) رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر واشنتن سزاكانی سه‌ر تاران هه‌ڵبگرێت؛ ئێران له ماوه‌ی (2) رۆژدا پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت.
روحانی گوتی: "تاران پارێزگاری له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كردووه و مافی گه‌له‌كه‌مانه سزاكانی له‌سه‌ر لابچێت، دواخستنی هه‌نگاوی هه‌ڵگرتنی سزاكانی ئه‌مه‌ریكا، زوڵمێكه له گه‌لی ئێرانی ده‌كرێت".
گوتیشی: "ئیداره‌ی بایدن، دانی به‌وه ناوه، كه ئیداره‌ی پێشووی ئه‌مه‌ریكا هه‌ڵه‌ی كردووه، به‌ڵام هیچ هه‌نگاوێكی جدی له‌و باریه‌وه نه‌ناوه، هیچ وێستێكی راسته‌قینه له واشنتن به‌دی ناكرێت بۆ هه‌ڵگرتنی سزاكانی سه‌ر ئێران و گه‌ڕانه‌وه‌ی بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی".
رووحانی روونیكرده‌وه، "ئیداره‌ی نوێی ئه‌مه‌ریكا، شێوازی ده‌ربڕینه‌كانی گۆڕیوه و هه‌نگاوی ئه‌وه‌ی ناوه سزا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانی له ئه‌نجومه‌نی ئاسایش بكشێنێته‌وه، بابه‌تی سه‌ره‌كی بۆ ئێران، هه‌ڵگرتنی سزاكانه، لێدوانه‌كانی ئه‌مه‌ریكا گۆڕانكاری به‌سه‌رداهاتووه، به‌ڵام سیاسه‌ته‌كه‌یان به‌رامبه‌ر به ئێران نه‌گۆڕاوه".
روحانی ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "گه‌ڕانه‌وه بۆ رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی له رێگه‌ی داتا و دروشمه‌وه ناكرێت، ئێمه چاوه‌ڕوانی هه‌نگاوی كردارین"، جه‌ختی له‌وه‌ش كرده‌وه، "رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی، گرنگترین رێككه‌وتنه له مێژووی سیاسی ئێران، كه چالاكی ئه‌تۆمی به یاسایی ناساند".
سه‌رۆكی ئێران ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كرد، وڵاته‌كه‌ی پابه‌ندی رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی ده‌بێت، ئه‌گه‌ر ویستی راسته‌قینه له سه‌رجه‌م لایه‌نه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه به‌دی كرا، ئێران پارێزگاری له رێككه‌وتنه‌كه كردووه، به‌ڵام وڵاتانی ئه‌وروپی به‌رپرسیارن به پابه‌ندنه‌بوونیان به رێككه‌وتنه‌كه".
سه‌رچاوه: RT
د.ی