سیروانی نوێ گۆڵبارانی یانه‌ی هه‌ولێری كرد
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی تۆپی پێی كوردستان 4 یاری به‌ڕێوه‌چوون، سیروانی نوێ گۆڵبارانی هه‌ولێری كرد، 3 یارییه‌كه‌ی دیكه‌یش به یه‌كسانبوون كۆتایی.
یاری پایته‌خت به ئه‌نجامێكی سپی كۆتایی هات
یانه‌ی برایه‌تی میوانداریی سۆرانی كرد و یارییه‌كه‌ش به گۆڵێك بۆ هه‌ر لایه‌كیان به به‌رامبه‌ربوون كۆتایی هات.
له خوله‌كی 26 سه‌فین مه‌نسوڕ كاپتنی یانه‌ی برایه‌تی به لێدانێكی راسته‌وخۆ گۆڵی یه‌كه‌می تۆمار كرد، هه‌ر دوای ئه‌و گۆڵه ڤۆدی مۆری یاریزانی پیشه‌گه‌ری یانه‌ی سۆران ئه‌نجامه‌كه‌ی به لێدانی سه‌ر یه‌كسان كرده‌وه.
گێمی دووه‌م یارییه‌كه گۆڕانكاری به‌سه‌ر ئه‌نجامی یارییه‌كه‌دا نه‌هات و برایه‌تی و سۆران یه‌كه‌م به‌رامبه‌ربوونیان له‌م وه‌رزه تۆمار كرد.
له یارییه‌كی دیكه‌دا یانه‌ی هه‌ڵۆ له ده‌ڤه‌ری بارزان میونداریی یانه‌ی چه‌مچه‌ماڵی كرد، یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
هه‌ڵۆ چواره‌م به‌رامبه‌ربوونی له‌م وه‌رزه تۆمار كرد، چه‌مچه‌ماڵیش پێنجه‌م یارییه یه‌كسان ده‌بێت.
له یارییه‌كی دیكه‌یدا، یانه‌ی دهۆك ئامێزی بۆ ئاراراتی میوانی كرده‌وه و یارییه‌كه‌ش به یه‌كسانبوون به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
به درێژایی هه‌ردوو گێمی یارییه‌كه هه‌ردوو یانه له تۆماركردنی گۆڵ سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون و له كۆتایش یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
دهۆك دووه‌م به‌رامبه‌ربوونی له‌م وه‌رزه تووشبوو ئاراراتیش دووه‌م یارییه به‌رامبه‌ر ده‌بێت.
سیروانی نوێ گۆڵبارانی هه‌ولێر كرد
له گه‌ڕی نۆیه‌می خولی نایابی كوردستان یانه‌ی سیروانی نوێ له سلێمانی میوانداریی هه‌ولێری كرد و یارییه‌كه‌شی به 3 گۆڵی بێبه‌رامبه‌ر برده‌وه.
له خوله‌كی 34 سۆران عه‌بدوڵڵا گۆڵی یه‌كه‌می سیروانی نوێی تۆمار كرد، له خوله‌كی 45 حه‌مزه عه‌باس ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ سیروان كرده دوو هێنده.
له‌گه‌ڵ ده‌ستپێكی گێمی دووه‌م به‌هائه‌دین به‌كرد گۆڵی سێیه‌می سیروانی نوێی كرد و یارییه‌كه‌یان برده‌وه.
سیروانی نوێ پێنجه‌م بردنه‌وه‌ی له‌م وه‌رزه به‌ده‌ستهێنا و هه‌ولێریش شه‌شه‌م دۆڕانی تووشبوو.