سەرۆك بارزانی پێشوازی لە سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی دەكات

پڕۆسەی سیاسیی عێراق و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی ناوچەكە تاوتوێ كرا
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و ئه‌یاد عه‌للاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی

K24- هه‌ولێر:

رۆژی چوارشەممە 3ـی ئاداری 2021 لە سەڵاحەدین، سەرۆك مەسعود بارزانی پێشوازی لە دكتۆر ئەیاد عەللاوی، سەرۆكی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی كرد.

لە دیدارەكەدا پڕۆسەی سیاسیی عێراق و گۆڕانكاری و دوا پێشهاتەكانی عێراق و ناوچەكە تاوتوێ كرا، هەروەها رۆشنایی خرایە سەر هەڵبژاردنەكانی داهاتووی عێراق و بیروڕا لەبارەی ئەو تەحەددیات و هەڕەشانە ئاڵوگۆڕ كرا، كە لەبەردەم هەڵبژاردنەكان و پڕۆسەی سیاسیی عێراق و پێكەوەژیانی پێكهاتەكانی عێراق لەئارادان.

H.B

سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی
سه‌رۆك مه‌سعود بارزانی و شاندی ئیئتیلافی نیشتیمانیی عێراقی به‌ سه‌رۆكایه‌تی ئه‌یاد عه‌للاوی