سایكس پیكۆ؛ جگه له نه‌خشه‌ی سیاسی نه‌خشه‌ی ئابووری و وزه‌ی جیهانیشی گۆڕی
K24 - هه‌ولێر:
پێش سایكس پیكۆ، 70%ی به‌رهه‌می نه‌وتی جیهان له ئه‌مه‌ریكا بوو، واته بازاری وزه، به‌تایبه‌تی نه‌وت له ده‌ست واشنتۆن بوو ئه‌وه‌ش ئه‌وروپیه‌كان به‌تایبه‌تی بریتانیای نیگه‌ران كردبوو و به‌دوای سه‌رچاوه‌ی نوێی نه‌وتدا ده‌گه‌ڕا و بۆ ئه‌وه‌ش چاوی له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست بوو، سایكس پیكۆ نه‌ك نه‌خشه‌ی سیاسی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاستی گۆڕ, به‌ڵكو نه‌خشه‌ی بازاری وزه‌شی گۆڕی و سه‌نگێكی گه‌وره‌ی له ئه‌مه‌ریكاوه گواسته‌وه رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست.
پیش سایكس پیكۆ، 70%ی نه‌وتی جیهان له ئه‌مه‌ریكا به‌رهه‌مده‌هات و له ژێر كۆنترۆڵی واشنتۆندا بوو، ئینگلیزه‌كان هه‌ستیان به خاڵی لاوازی خۆیان له هه‌مبه‌ر ئه‌مه‌ریكا ده‌كرد، بۆیه چاویان له‌وه‌بوو له‌ناوه‌وه‌ی ئیمپراتۆرییه‌تییه‌كه‌ی خۆیانه‌وه خاوه‌نی نه‌وتی خۆیان بن، باشترین ناوچه‌ش رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست به‌تایبه‌تی ویلایه‌تی موسڵی ئه‌و كات و هه‌رێمی كوردستانی ئیستابوو.
واڵته‌ر تیگڵ سه‌رۆكی كۆمپانیای ستانده‌ر ئۆیڵی ئه‌مه‌ریكا له نیوجێرسی پێش جه‌نگی یه‌كه‌می جیهان له نامه‌یه‌كدا بۆ په‌یمانگه‌ی نه‌وتی ئه‌مه‌ریكا نوسیویه‌تی :"هاوڕێ بریتانیه‌كانمان ئه‌وه‌یان تاووتوێكردووه كه ئه‌گه‌ر ئه‌مه‌ریكا 70% نه‌وتی جیهان به‌رهه‌مبێنێت، ده‌بێت ئێمه‌ش هه‌مان شت و به‌هه‌مان ئاستی ئه‌وان ده‌ستبخه‌ین، نابێت ئه‌مه‌ریكا رێگه‌ی ئه‌وه بدات به بریتانییه‌كان بگه‌نه نه‌وت".
بریتانیه‌كان گرنگی نه‌وتییان به باشی ده‌زانی و گومانیشیان له‌وه هه‌بوو كه ویلایه‌تی موسڵی ئه‌و كات و هه‌رێمی كوردستانی ئێستا رێژه‌یه‌كی زۆر نه‌وتی تێدایه، چونكه پێش ئه‌وانیش ئه‌ڵمانه‌كان له‌و باره‌یه‌وه گه‌ڕانیان كردبوو و سه‌ره‌داویان ده‌ستكه‌وتبوو.
فه‌ره‌نسییه‌كانیش له به‌رتیانییه‌كان به هه‌ڵپه‌تربوون بۆ نه‌وت، به‌تایبه‌تی له زستانی 1917-1918دا، دووچاری قه‌یرانێكی گه‌وره‌ی سووته‌مه‌نی بوونه‌وه، چونكه سه‌رچاوه‌كانی سووته‌مه‌نییان له ده‌ره‌وه بوو.
ئه‌گه‌رچی به گوێره‌ی رێككه‌وتنی سایكس پیكۆ، موسڵ بۆ فره‌نسا بوو و فره‌نساش چاو له نه‌وته‌كه‌ی بوو، به‌ڵام كه‌ركووك بۆ به‌ریتانیا بوو، دوای ته‌واوبونی جه‌نگیش، بریتانیا ئاماده نه‌بوو واز له ناوچه نه‌وتییه‌كانی ویلایه‌تی موسڵ بێنێت.
ده‌یڤید لیۆد جۆرج له ساڵی 1918دا، سه‌رۆك وه‌زیرانی به‌ریتانیابوو له كۆبوونه‌وه‌یه‌كیدا له‌گه‌ڵ باڵیۆزی فره‌نسا له له‌نده‌ن له 1ی كانونی یه‌كه‌می 1918دا موسڵی له فه‌ره‌نسا وه‌رگرته‌وه.
له‌و رۆژه به‌دواوه تا رۆژی خۆماڵیكردنی نه‌وت، به‌ریتانیا رۆڵی گه‌وره‌ی له ئاراسته‌كردنی سیاسه‌تی نه‌وتی عێراقدا هه‌بووه، به‌شێكی زۆری داهاته‌كه‌شی له به‌رژه‌وه‌ندی له‌نده‌ن و كۆمپانیا رۆژئاواییه‌كان به‌تایبه‌تی به‌ریتانیه‌كاندا بووه، به جۆرێك پێش خۆماڵیكردنی نه‌وتی عێراق له باشترین دۆخدا داهاتی نه‌وت بۆ عێراق، ته‌نها 500 ملیۆن دۆلاربوو له ساڵێكدا، كه‌چی دوای خۆماڵیكردن ئه‌و داهاته بۆ 26 ملیار دۆلار به‌رزبۆوه له 1980دا.