كۆشكی سپی: ئەگەر بە پێویستمان زانی لە کات و شوێن و بە شێوازی گونجاو وەڵام ھێرشەكە سەر عەین ئەسەد دەدەینەوە

"سەرۆک بایدن لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە زانیاری پێدەدرێت و مافی وەڵامدانەوەشی هەیە
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی
جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی

K24 – ھەولێر:

کۆشکی سپی رایگەیاند، لێکۆڵینەوە لە هێرشە مووشەکییەکانی سەر بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامە و سەرۆک بایدن ئاگادارکراوەتەوە و مافی وەڵامدانەوەی هەیە.

جین ساکی، گوتەبێژی کۆشکی سپی گوتی: هێشتا لێکۆڵینەوە لە هێرشەکانی سەربە بنکەی عەین ئەسەد بەردەوامە و ئەگەر پێویست بکات هاوشێوەی هێرشەکانی هەفتەی رابردوو بۆ سەر میلیشیاکانی سەر بە ئێران وەڵاممان دەبێت.

گوتەبێژی کۆشکی سپی ئاماژەیكرد: "سەرۆک بایدن لەلایەن تیمی ئاسایشی نیشتمانییەوە زانیاری پێدەدرێت و مافی وەڵامدانەوەشی هەیە".

جەجتیشیكردەوە، "دوای لێکۆڵینەوەکان ئەگەر بە پێویستمان زانی لە کات و شوێن و بە شێوازی گونجاو وەڵام دەدەینەوە".