نێچيرڤان بارزانى سه‌ركۆنه‌ى هێرشى سه‌ر بنكه‌ى عه‌ينولئه‌سه‌د ده‌كات
K24- هه‌ولێر:
له راگه‌یه‌ندراوێكدا نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی ئیدانه كرد، كه كرایه سه‌ر هێزه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ به داعش له بنكه‌ی ئاسمانیی عه‌ینولئه‌سه‌د له پارێزگای ئه‌نبار و دووپاتیكرده‌وه، دووباره‌بوونه و به‌رده‌وامى ئه‌و په‌لاماردان و هێرشانه به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه.
ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌ی نێچیرڤان بارزانی، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان:
زۆر به توندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه مووشه‌كييه ده‌كه‌م، كه ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه هێزه‌كانى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تى به سه‌ركردايه‌تيى ئه‌مه‌ريكای له بنكه‌ى عه‌ينولئه‌سه‌دى ئاسمانى له پارێزگاى ئه‌نبار له عێراق كرده ئامانج و له ئه‌نجامدا به‌ڵێنده‌رێك گيانى له ده‌ست دا. سه‌ره‌خۆشى له خانه‌واده و كه‌سوكارى قوربانييه‌كه ده‌كه‌م، له‌م كاته سه‌خته‌دا هاوسۆز و هاوخه‌ميانم.
دووباره‌بوونه‌وه و به‌رده‌وامى په‌لاماردان و هێرش له‌سه‌ر هێزى هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تيى دژى داعش كه له‌سه‌ر داواى حكومه‌تى عێراقى فيداڵ بۆ پشتگيرى و هاوكاريكردنى له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى تيرۆر له عێراقن، به ته‌واوى دژى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كانى عێراقه و ئارامى و سه‌قامگيريى وڵات و ئێستا و داهاتووى ده‌خاته مه‌ترسييه‌كى راسته‌قينه‌وه.
بێگومان عێراق له دۆخى ئێستايدا هێشتا پێويستى به به‌رده‌واميى هاوكارى و يارمه‌تيدانى ئه‌مه‌ريكا و هاوپه‌يمانيى نێوده‌وڵه‌تييه بۆ رێگرىكردن له به‌هێزبوونه‌وه‌ى داعش و له‌ناوبردنى يه‌كجاره‌كيى ئه‌و رێكخراوه تيرۆرستييه‌ى رۆژ به رۆژ هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسييه‌كه‌ى زياتر ده‌بێت و كرده سه‌ربازييه‌كان و جموجووڵه تيرۆرستييه‌كانى فراونتر ده‌بن.
داوا له حكومه‌ت، په‌رله‌مان، هێز و لايه‌نه سياسييه‌كان، پێكهاته و گه‌لانى عێراق ده‌كه‌م، به‌رامبه‌ر ئه‌م هێرش و په‌لامارانه بێنه ده‌نگ و رێگه نه‌درێت له‌سه‌ر حيسابى به‌رژه‌وه‌ندييه‌كان و داهاتووى ئه‌وان، عێراق بكرێته گۆڕه‌پانى پێكدادان و يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ململانێكان.
نێچيرڤان بارزانى
سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان
2021/3/3
H.B