هەواڵێک لەبارەی کۆبوونەوەی ئۆپێک نرخی نەوت بەرزدەکاتەوە

ئەمڕۆ رێکخراوی ئۆپێک کۆدەبێتەوە
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا
کێڵگەیەکی نەوت لە ئەمەریکا

K24- هەولێر:

بڕیارە ئەمڕۆ پێنجشەممە، ئەندامانی رێکخراوی ئۆپێک کۆببنەوە تاوەکو بڕیارە لەسەر زیادکردنی بەرهەمی نەوت بدەن.

ئاژانسی هەواڵی رۆیتەرز لە زاری چەند بەرپرسێکی ئۆپێک ئاشکرایکردووە، ئەگەر هەیە بەرهەمی نەوت زیاد نەکرێت، بەڵکو بەمجۆرەی ئێستا تاوەکو مانگی نیسان بەردەوام بێت ئەمەش بەهۆی کەمی خواست و هەڕەشەکانی کۆرۆنا.

بەمجۆرەش، پێچەوانەی پێشبینییەکان کە پێشتر باسیان لە زیادکردنی بەرهەمی نەوت دەکرد، نرخی نەوت بەرز دەبێتەوە.

ئەم هەواڵانە، نرخی نەوتیان بەرزکردووەتەوە، بەجۆرێک یەک بەرمیل نەوتی برێنت (کاتژمێر 8:30 خولەک بە کاتی هەولێر)، 61 سەنت گران بووە و بە 64 دۆلار و 68 سەنت مامەڵەی پێوە دەکرێت.

هەروەها نرخی یەک بەرمیل نەوتی تێکساس، بۆ 61 دۆلار و 56 سەنت بەرزبووەوە.