كەشناسی رەوشی كەشوھەوای دوو رۆژی راگەیاند

پێشبینییەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ھەرێمی كوردستان
بارانبارین - ئەرشیف
بارانبارین - ئەرشیف

K24 – ھەولێر

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی، کاریگەرى شەپۆلی بارانبارین تا کاتەکانى دواى نیوەڕۆی سبەی رۆژی ھەینی بەردەوامى دەبێت، لە پاشنیوەڕۆ بارانبارین تا رادەیەک کۆتاى دێت لە زۆربەى ناوچەکان، سبەى پلەکانى گەرما  بە چەند پلەیەک روو لە نزمبوونەوە دەکات.

بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی بۆ كەشوھەوای 48 كاتژمێری داھاتوو راگەیاند، ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی ھەرێمی كوردستان لە نیمچە ھەورەوە دەگۆڕێت بۆ ھەوری تەواو، لەگەڵ بارانبارین لە كات و شوێنی جیادا، لە كاتەكانی ئێوارەدا بە تایبەتی لە ناوچە شاخاوییەكان ئاستی بارانبارین زیاتر دەبێت.

لەبارەی كەشوھەوای سبەی كەشناسی پێشبینی دەكات، رۆژی ھەینی ئاسمان ھەوری تەواو دەبێت لەگەڵ بارانبارین، لە ژەندێك كاتدا لێزمە باران دەبێت و ئەگەری تەزرە ھەیە لەسەر لوتكە بەرزەكان بەفر دەبارێت.

كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی ھەولێر
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی سلێمانی
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی دھۆك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك
كەشوھەوای ئەمڕۆ و سبەی كەركووك