یاسای دادگای فیدڕاڵی عێراق پەسەند دەكرێت

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف
كۆبوونەوەی پەرلەمانی عێراق - ئەرشیف

K24 - ھەولێر

ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆدەبێتەوە و بڕیارە دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدراڵی بدات.

بڕیارە کاتژمێر 3ی پاشنێوەڕۆی ئەمڕۆ 4/3/2021، ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کۆببێتەوە و دەنگ لەسەر پڕۆژەیاسای دادگای فیدڕاڵی بدات و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ پڕۆژە پێشنیاری یاسای دادگای نێودەوڵەتی، تایبەت بە تاوانەکانی داعش بکات،

هەر لە كۆبوونەوەی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراق، دەنگ لەسەر هەموارکردنەوەی یاسای تەندروستی گشتی و یاسای مافی خانەنشینی ئەو کارمەندە تەندروستییانە دەدرێت، کە بەهۆی کۆرۆناوە گیانیان لەدەستداوە.

لە لایەکی دیکەوە، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، وەرزی یەکەمی یاسادانان، لە ساڵی سێیەمیدا کۆتایی هات و کۆبوونەوەکەی ئەمڕۆ دەستپێکی وەرزی دووەمی یاسادانانە.