پاپا بە فرۆشتنی لامبۆرگینییەکەی پارەی بۆ کریستیانەکانی عێراق ناردووە
K24- هەولێر:
بەهۆی پارەی فرۆشی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی پاپا فرەنسیس، دایەنگەیەک بۆ کریستیانەکانی دەشتی نەینەوا دروستکراوە و کلێسایەک نۆژەنکراوەتەوە، کە لەلایەن داعشەوە رووخێندرابوون.
ئاژانسی هەواڵی کاسۆلیک، باسی چیرۆکی بەخشینی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی رەنگ سپی پاپای ڤاتیکانی بۆ دەشتی نەینەوا ئاشکرا کردووە.
بەگوێرەی ئاژانسەکە، ساڵی 2017 بەڕێوەبەرە جێبەجێکارەکانی کۆمپانیای دروستکردنی ئۆتۆمبێلی لامبۆرگینی ئیتاڵی، ئۆتۆمبێلێکیان بەخشییە پاپای ڤاتیکان، ئەویش واژۆی خۆی لەسەر کرد و دوای شەش مانگ لە زیادکردنێکی ئاشکرا لە لەندەن بە 950 هەزار دۆلاری ئەمەریکی ئۆتۆمبێلەکە فرۆشرا.
بەشێکی داهاتی فرۆشی ئۆتۆمبێلەکەش بۆ نۆژەنکردنەوەی دامەزراوە کریستییانەکان لە دەشتی نەینەوا تەرخان کرا.
لە داهاتی فرۆشی ئۆتۆمبێلەکە، پاپای ڤاتیکان 240 هەزار دۆلاری ئەمەریکی لە رێگەی دامەزراوەی پاپا بۆ هاوکاری، بۆ عێراق نارد.
ئەلیساندرۆ مۆنتیدۆرۆی، بەڕێوەبەری دامەزراوەکە، خۆشحاڵی خۆی دەربڕی کە پرۆژەکان بەر لە سەردانەکەی پاپا بۆ عێراق و هەرێمی کوردستان بە کۆتا هاتوون.
پارەی ئۆتۆمبێلەکەی پاپا لە رێگەی دامەزراوەی پاپا بۆ هاوکاری، بۆ دروستکردنی دایەنگەی سریانی کاسۆلیک کە 70 منداڵ لەخۆی دەگرێت خەرجکراوە و بەشێکی پارەکە بۆ دابینکردنی چەد ژوورێک لە کلێسای کاسۆلیکی موسڵ خەرج کراوە.
زۆربهی پهرستگه و ناوهنده ئایینییهكانی كرسیتیانهكان له دهشتی نهینهوا، لهگهڵ هێرش و پهلامارهكانی رێكخراوی داعش، كه له 10ی حوزهیرانی 2014دا مووسڵی داگیركرد، زیانیان بهركهوت و وێرانكران.