بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھاتووچۆ شوفێران ئاگادار دەكاتەوە
K24 – ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی گشتی ھەرێمی كوردستان ئەو شوفێر و خاوەن ئۆتۆمبێلانە ئاگادار دەكاتەوە كە مۆدێلی ئۆتۆمبێلەكانیان لە خوار 2018ـە بۆ وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان سەردانی بەڕێوەبەرایەتیەكانی ھاتووچۆ بكەن.
لە نووسراوێكی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی ھاتووچۆ كە وێنەیەكی دەست كوردستان24 كەوتووە، تێیدا ھاتووە، داوا لە گشت ئەو خاوەن ئۆتۆمبێلانە دەكەین كە لە ھەرێمی كوردستانن و ئۆتۆمبێلەكانیان خوارمۆدێلن، سەردانی بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ لە پارێزگاكان و ئیدارەكان بكەن، بەپێی شوێنی نیشتەجێبوون، بە مەبەستی وەرگرتنی زانیاری و ئاماركردنیان لە بەڕێوەبەرایەتییەكانی ھاتووچۆ".