زاخارۆڤا: ئه‌مه‌ریكا به چاوی دوژمن سه‌یری ركابه‌ره‌كانی ده‌كات
K24 – هه‌ولێر:
حكومه‌تی رووسیا رایگه‌یاند، هه‌ر وڵاتێك كێبڕكێی ئه‌مه‌ریكا بكات، واشنتن وه‌ك "دوژمن" سه‌یری ده‌كات.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی رووسیا، ماریا زاخارۆڤا، گوتی: ئه‌مه‌ریكا به چاوی دوژمن سه‌یری ركابه‌ره‌كانی ده‌كات، جا له هه‌ر بوارێكدا ركابه‌ری بكه‌ن.
پێنجشه‌ممه (4ی ئازار/ مارسی 2021)، زاخارۆڤا بۆ رادیۆی "مۆسكۆ ده‌دوێت" قسه‌ی كرد و گوتی: هه‌ر كه‌س كێبڕكێیان بكات ئه‌وان وه‌ك دوژمنی سه‌رسه‌خت مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
گوتیشی: ئه‌وان رێگری و كۆسپ له‌به‌رده‌م رووسیا درووست ده‌كه‌ن بۆ ئه‌وه‌ی رێگر بن له پێشكه‌وتنمان. جا له هه‌ر بوارێك بێت.
روونیشیكرده‌وه، ئه‌مه‌ریكا هه‌مان كێشه‌ی له‌گه‌ڵ چین هه‌یه و به چاوی دوژمن سه‌یری ده‌كات.
سه‌رچاوه: روسیاالیوم
وه‌رگێڕان: ئ.ر