سپه‌یس X گه‌ڕانه‌وه‌ی سه‌ركه‌وتوو، به‌ڵام كۆتایی شكستبوو
K24 - مینیسۆتا، ئه‌مه‌ریكا:
كه‌شتیی ئاسمانی ئێس ئێن 10ی سه‌ر به كۆمپانیای سپه‌یس X له‌دوای سه‌ركه‌وتنی گه‌شته‌كه‌ی له چوون و گه‌ڕانه‌وه، به‌ڵام پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌جێگیربوونی له‌سه‌ر زه‌وی، دوای گه‌ڕانه‌وه، شكستیهێنا و ته‌قییه‌وه.
له دوای تاقیكردنه‌وه‌كانی SN8و SN9 له (كانوونی یه‌كه‌م/ دیسێمبه‌ری 2020)و (شوبات/ فێبرایه‌ری 2021) كۆمپانیای سپه‌یس X توانی تاقیكردنه‌وه‌ی سێیه‌مینی SN10 به‌سه‌ركه‌وتووی ئه‌نجام بدات هه‌رچه‌نده له‌كۆتایدا كه‌شتییه‌كه ته‌قییه‌وه، به‌ڵام وه‌ك (جۆن ئینسبرۆكه‌ر) ئه‌ندازیاری سپه‌یس Xله‌كاتی په‌خشی راسته‌وخۆدا وتی: "ئه‌م كه‌شتییه ئه‌زموونییه تا ئێستا له‌ژێر تاقیكردنه‌وه‌دایه تا له كۆتایی كارێكی سه‌ركه‌وتوو ده‌رچێت".
گوتیشی: "خاڵی بنه‌ڕه‌تی گه‌شتی ئه‌مجاره كۆكردنه‌وه‌ی زانیاریی و داتای تایبه‌ت بوو له‌سه‌ر كۆنترۆڵكردنی مووشه‌كه‌كه‌یه له‌كاتی ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه كه له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو بووین".
كرداكه‌ی كۆمپانیا سپه‌یس X بۆ سێیه‌مین جاره نزیك ده‌بێته‌وه له جادوو. هه‌ر سێ جاره‌كه‌ش هێشتا تاقیكردنه‌وه‌یه بۆ گه‌یاندنی كه‌شتییه‌ك بۆ خولگه‌ی مه‌ریخ و سه‌ر مانگ.
سپه‌یس X گه‌شتێكی تری گه‌شته ئاستبه‌رزه‌كانی ئاسمانی تۆماركرد. كه‌شتی ئاسمانی زه‌به‌لاحی نه‌وه‌ی داهاتوو كه خه‌ونی ئیلۆن ماسك-ی زانا و سه‌رۆكی كۆمپانیای موشه‌كی تایبه‌تی گه‌یاندنی كه‌شتی بۆ سه‌ر مه‌ریخ و مانگ.
بۆ جارێكی دیكه، رۆژی (3ی ئادار / مارس 2021) نوێترین نموونه‌ی مووشه‌كی سپه‌یس X ی یه‌كپارچه‌ی تاقیكرده‌وه. دوای سه‌ركه‌وتنی یه‌كه‌می له ده‌رچوون و گه‌ڕانه‌وه، رۆژی (3ی شوبات) پاش چه‌ند خوله‌كێك له‌دوای گه‌ڕانه‌وه ته‌قییه‌وه، كه ده‌كاته سێیه‌مین تاقیكردنه‌وه‌ی سپه‌یس X.
كاتژمێر 6:05 ی ئێواره‌ی (3ی شوبات)، كه‌شتی ئاسمانی 10 یاخود SN10 له بۆكاتیشكای ته‌كساس، هه‌ر سێ بزوێنه‌ره‌كه‌ی خرایه كار، دوای بڕینی ده‌یان كیلۆمه‌تر،كه نزیكه‌ی 32800 پێ له‌سه‌ر زه‌وییه‌وه به‌رزبوه‌وه. له دوای گه‌شته سه‌ركه‌وتووه‌كه‌ی كه له گه‌ڕانه‌وه‌دا تۆمار كرد و به شێوه‌یه‌كی ستوونی كاتژمێر 6:21 له شوێنی خۆی نیشته‌وه.
كه‌شتی ئاسمانی سپه‌یس X كه شێوه‌ی ده‌ره‌وه‌ی له ته‌نێكی ستیلی به‌هێز پێكهاتووه، له كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی له‌سه‌ر زه‌وی پاش چه‌ند ده‌قیقه‌یه‌ك ته‌قییه‌وه. ئیلۆن ماسك به پێكه‌نینه‌وه ته‌قینه‌وه‌كه‌ی ناونا (RUDs) واته پارچه پارچه بوونێكی خێرایی بێ نه‌خشه.
ئه‌ندازیارانی پڕۆژه‌كه پێیانوایه هه‌رچه‌نده بزوێنه‌ری مووشه‌كه‌كه كاری خۆیان كردووه به‌باشی، به‌ڵام له‌ناكاو یه‌كێكیان وه‌ستاوه. دواتر له رێگه‌ی كۆمپیوته‌ری ناو كه‌شتییه‌كه‌وه ده‌ركه‌وت كه هێزی پاڵنان له‌یه‌كێك له بزوێنه‌ره‌كاندا زیاد له پێویستی خۆی بووه.
ئه‌ندازیاران رایانگه‌یاندووه، كه گرفته‌كه زۆر گه‌وره نییه، ده‌شێت له هه‌نگاوی داهاتوودا چاره‌سه‌ركرێت.
نموونه سه‌ره‌تاییه‌كانی مووشه‌كی SN8،SN9 ،SN10 له لایه‌ن كۆمپانیای سپه‌یس X كه له‌لایه‌ن ئیلۆن ماسك دامه‌زرێنه‌ر و سه‌رپه‌رشتیاره‌وه به‌رێوه ده‌چێت ده‌یه‌وێت بۆ دووه‌مین جار مرۆڤ بگه‌یه‌نێته سه‌ر مانگ و گه‌شتێكی چه‌ند رۆژه‌ی مه‌ریخ.
ماسك باوه‌ڕی ته‌واوی به‌خۆیه‌تی كه كه‌شتی ئاسمانی ده‌گه‌یه‌نێته مانگ و مه‌ریخ له‌كۆمه‌ڵێك كه‌شتیوانه‌وه له ساڵی 2023به‌شێوه‌یه‌كی سه‌لامه‌ت.
كاتی دیاریكراو بۆ ماسك گرنگه چونكه یوساكو مایزاوا ملیاردێری ژاپۆنی ده‌یه‌وێت بگاته سه‌ر مانگ و تێچوونی گه‌شته‌كه ده‌گرێته ئه‌ستۆ. رۆژی (3ی ئادار) رایگه‌یاند، كه 8 كه‌سی بانگهێشت كردووه بۆ گه‌شته‌كه‌ی بۆ سه‌ر مانگ كه 6 رۆژ ده‌خایه‌نێت.