یەکێتیى تێبینی لەسەر بەشێك لە ماددەکانی رێککەوتنەکە هەیە

په‌رله‌مانتارێكی گۆڕان: بەکاراکردنەوەی پەرلەمان کێشەکان چارەسەر نابن
https://k24mediaservice.streaming.mediaservices.windows.net/5dc12195-2470-4d0c-914e-41a7a2b74250/pdk%20w%20goran%20w%20ynk.ism/manifest

 K24- هه‌ولێر:

حەوت مانگ بەسەر لەکار خستنی پەرلەمان تێدەپەرێت، هەوڵەکانیش بۆ کاراکردنەوە یان بە گەر خستنەوەی پەرلەمان بێ ئەنجامن, بزووتنەوەی گۆڕان سوورە لەسەر کاراکردنەوەی پەرلەمان و دواتریش گفتوگۆ کردن لەسەر چارەسەری کێشەکان.

یەکێك لە خاڵەکانی رێکەوتنەکەی یەکێتی و گۆڕان کاراکردنەوەی پەرلەمانە, گۆڕان هەرچەند رێکەوتنی لەگەڵ یەکێتی هەیە, بەڵام چاوی لەسەر هەڵوێستی پارتییە.

بریاردەری فراکسیۆنی گۆران لە پەرلەمان دەڵێت: "کاراکردنەوەی پەرلەمان تەواوی کێشەکان چارەسەر ناکات", هه‌روه‌ها ئاشکراشی دەکات دوای ئیمزاکردنی رێکەوتنەکە هەنگاوە کرداریيەکانیان بۆ کاراکردنەوەی پەرلەمان دەستپێدەکەن.

پارتی لەگەڵ بەگەڕ خستنەوەی پەرلەمانە و سوورە لەسەر گۆڕان کاری لە دەستەی سەرۆکایەتیدا، بۆیە دەیەوێت رێکەوتنێکی سیاسی لەگەڵ گۆڕان ئیمزابکات و دەڵێت: "گۆڕان رێکكەوتنە کۆنەکەی هەڵوەشاندووەتەوە".

بەپێ ئەو زانیاریيانەش لە فراکسیۆنی یەکێتیەوە دەست کوردستان24 کەوتووە، بەهۆی تێبينی بەشێك لە پەرلەمانتار و سەرکردەکانی یەکێتی ئیمزاکردنی رێکەوتنەکەیان دوا کەوتووە, بە تایبەت یەکێتی, كه‌ تێبينی لەسەر دوو خاڵی رێکكەوتنەکە هەیە, ئەوانیش پرسی کاراکردنەوەی پەرلەمان و ئەو مادەیەی رێکەوتنەکەی نێوانیان کە دەڵێت: "نابێت هیچ کام لە گۆڕان و یەکێتی رێکەوتن لەگەڵ لایەنێکی دیکە بکات".

ئەمەش لە کاتێکدایە یەکێتی سەرقاڵی رێکەوتنێکن لەگەڵ پارتی بۆ چارەسەری کێشەکان.