شاره‌زایه‌كی سه‌ربازی عێراقی: ئه‌وانه‌ی په‌لاماره مووشه‌كییه‌كان ئه‌نجام ده‌ده‌ن سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیهن
K24- هه‌ولێر:
ئیحسان قه‌یسون، شاره‌زای سه‌ربازی رایگه‌یاند، ئه‌و میلیشیایانه‌ی هێرش و په‌لاماره مووشه‌كییه‌كان له‌ناو عێراق ئه‌نجام ده‌ده‌ن، خاوه‌ن بیروباوه‌ڕێكی سه‌ر به ویلایه‌تی فه‌قیهن و په‌یڕه‌وی ئایدۆلۆجیای ویلایه‌تی فه‌قیھ و سوپای پاسدارانی ئێران ده‌كه‌ن له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراق.
هه‌روه‌ها گوتی: ئه‌و گرووپانه مه‌ترسیدارترین چه‌كیان پێیه، كه كاریگه‌ری له‌سه‌ر شكۆی عێراق و كۆمه‌ڵگاكه‌ی هه‌یه و فه‌رمانی به‌كارهێنانی ئه‌و چه‌كانه‌ش له ده‌ره‌وه‌ی سنووری عێراقه‌وه بۆیان دێت، بۆیه ده‌توانین ئه‌و چه‌كانه به مه‌ترسیدارترینیان بزانین، كه كۆنترۆڵنه‌كراوه و له‌ده‌ست میلیشیاكاندا‌یه.
سه‌باره‌ت به‌و پرسیاره‌ش كه ده‌گوترێت: گرووپه میلیشیاكان له‌ناو ده‌وڵه‌تی عێراق بوونه‌ته ده‌وڵه‌تێكی دیكه؟ ئیحسان قه‌یسون گوتی: دیموكراتیه‌ت له عێراق گوڵێكی جوانه، به‌ڵام چه‌ندین دڕكی پێوه‌یه و له به‌رگی دیموكراتیدا په‌یڕه‌وی سیسته‌مێكی دیكتاتۆری توندی مه‌زهه‌بی ده‌كات.
جه‌ختیشیكرده‌وه، هه‌موو كرده‌وه‌كانی كوشتن، تیرۆكردن، رفاندن و بۆردومانكردن ئه‌و ده‌سته ده‌ره‌كییه‌ی له‌پشته‌وه‌یه و به فه‌رمانی ئێران ئه‌نجام ده‌درێن و په‌نا به‌خودا هه‌ولێر له‌و كرده‌وانه به‌دوور بێت و گوتی: ئه‌و په‌لاماره مووشه‌كییه‌ی شاری هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستانی كرده ئامانج كرده‌یه‌كی زۆر گه‌وره بوو و گومانی تێدا نییه، كه ده‌بێت سێ گرووپ بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئاماده‌كرابن، گرووپێكی جێبه‌جێكار، یه‌كێكی پلانادانان و گرووپێكی دیكه‌ش بۆ دابینكردنی پاڵپشتی لۆجستی بۆ ئه‌نجامدانی په‌لاماره‌كه، به‌ڵام له هه‌موویان گرنگتر ئه‌و لایه‌نه‌یه، كه فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی ئه‌و پلانه‌ی ده‌ركردووه.
هه‌روه‌ها گوتی: هه‌رچه‌ند تا ئێستا به ته‌واوی نه‌گه‌یشتوونه‌ته ئه‌و راستییه‌ی كه ئه‌و لایه‌نه كێیه كه فه‌رمانی جێبه‌جێكردنی هێرشكردنه سه‌ر هه‌ولێری ده‌ركردووه، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا روونه كه گرووپه میلیشیاكانن و راسته‌وخۆ په‌یوه‌ندییان به ئێرانه‌وه هه‌یه، چونكه هه‌رێمی كوردستان تاكه شوێنه له عێراق كه سه‌ربه‌خۆیه له بڕیاردانی سیاسی، ئابووری و سه‌ربازی، كه ئه‌مه‌ش به‌هیچ شێوه‌یه‌كی به دڵی ئێران نییه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا، حه‌شدی شه‌عبی بۆ دۆخێكی تایبه‌تی ئه‌منی دروست بووه، به‌ڵام ئێستا كه ئه‌و دۆخه كۆتایی هاتووه، كاتی ئه‌وه‌یه هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، چونكه پێشتر كه بۆ مه‌به‌ستێكی ئه‌منی دروستكرابێت، ئێستا خاكی عێراقی كردووه‌ته‌وه گۆڕه‌پانێك بۆ ململانێكانی نێوان ئه‌مه‌ریكا و ئێران له‌پێناو هه‌ڵگرتنی گه‌مارۆكانی سه‌ر تاران، بۆیه ده‌توانرێت بگوترێت: حه‌شدی شه‌عبی به ئه‌جێندایه‌كی ده‌ره‌كی كار ده‌كات نه‌ك ئه‌جێندایه‌كی نیشتمانی.
H.B