دیداری عەلی سیستانی و پاپا فرانسیس دەستیپێكرد

مەرجەعی باڵای شیعەكان و پاپای ڤاتیكان لە نەجەف لە كۆبوونەوەدان
عەلی سیستانی - پاپا فرەنسیس
عەلی سیستانی - پاپا فرەنسیس

K24 – ھەولێر

كەمێك پێش ئێستا دیداری عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەكان و پاپا فرانسیس، پاپای ڤاتیكان لە نەجەف دەستیپێكرد.

ئەمڕۆ شەممە 6/3/2021 لە نەجەف بە چەندین دروشمی ئاشتی و ئاڵای عێراق و ڤاتیكان پێشوازی لە پاپا فرەنسیس كرا، دواتر كۆبوونەوەی پاپا و عەلی سیستانی دەستیپێكرد.

پەیامنێری كوردستان24 رایگەیاند، لە میانی سەردانەكەیدا ئەمڕۆ پاپا فرەنسیس سەردانی مۆزەخانی ناسریە و شوێنەواری ئور دەكات.

دوێنێ ھەینی 5/3/2021 پاپا فرەنسیس، پاپای ڤاتیكان گەیشتە عێراق و لەلایەن مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و ژمارەیەكی دیكە لە بەرپرسانی حكومەتی عێراق لە فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتی بەغدا پێشوازی لێكرا، پاشان لە كۆشكی بەغدا لەگەڵ بەرھەم ساڵح سەرۆك كۆماری عێراق كۆبووەوە.

لەمیانی سەردانەكەیدا بۆ بەغدا، پاپا فرەنسیس سه‌ردانی كڵێسه‌‌ی "سه‌یده‌ نه‌جات"ی له‌ شاری به‌غدا كرد و په‌یامێكی بۆ پێكه‌وژیان له‌و وڵاته‌ پێشكه‌ش كرد.