پەرلەمان خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكات
K24 – ھەولێر
رۆژی دووشەممە پەرلەمانی كوردستان كۆدەبێتەوە و خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان دەكات.
سەرۆكی پەرلەمانی كوردستان، بانگهێشتی گشت ئه‌ندامانی په‌رله‌مان دەكات، بۆ دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له خولی هه‌ڵبژاردنی پێنجه‌می په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، كە كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆی رۆژی دووشه‌ممه 2021/3/8، بەڕێوەدەچێت.
لە بەرنامەی كاری سەرۆكایەتی پەرلەمان ھاتووە، به‌پێی حوكمی مادده‌ی (5)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووەم و سێیەم) له‌مادده‌ی (16)و بڕگه‌ی (سێیه‌م) له‌مادده‌ی (18)و بڕگه‌كانی (یه‌كه‌م و دووه‌م و سێیه‌م و چواره‌م و پێنجه‌م) له‌مادده‌ی (20)و مادده‌كانی (47، 48، 52، 54، 55، 56، 57)، له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان-عێراق، ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بڕیاریدا به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنی ژماره (2)ی ئاسایی خولی بەهارەی ساڵی سێیەم له‌خولی پێنجه‌می هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مان، له‌كاتژمێر (11)ی پێشنیوه‌ڕۆى رۆژی دووشەممە رێكه‌وتی 2021/3/8، به‌م شێوه‌یه بێت:
یه‌كه‌م: خستنەڕووی راوبۆچوونی پەرلەمانتاران سەبارەت بەڕاپەڕینە مەزنەكەی گەلەكەمان لەساڵی 1991. (بۆ ماوەی چل دەقیقە).
دووه‌م: خوێندنه‌وه‌ی دووه‌م بۆ پێشنیازەیاسای (پاراستنی بەرهەمە خۆماڵییەكان لەهەرێمی كوردستان-عێراق)، به‌پێی حوكمی مادده‌كانی (87، 88، 89) له‌په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان.