كریستیانه‌كان: ده‌مانه‌وێت وێنه‌ی ژیان و پیاده‌كردنی ئایینی له سایه‌ی سه‌قامگیری كوردستان و هه‌ولێر بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان

K24 – ھەولێر:
مەتران بەشار وەردە، سەرۆكی ئەسقوفیەی ئەبرەشی كلدان له ھەولێر به كوردستان24ـی راگه‌یاند، له‌سه‌ردانه‌كه‌ی پاپادا بۆ هه‌رێمی كوردستان و له مه‌راسیمی نوێژكردن نوێنه‌ری سه‌رجه‌م پێكهاته‌و ئایینه‌كان ئاماده ده‌بن.
راشیگەیاند، ئێمه وه‌كو كریستیانه‌كان ده‌مانه‌وێت وێنه‌ی ژیان و پیاده‌كردنی ئایینی له سایه‌ی سه‌قامگیری هه‌رێمی كوردستان و هه‌ولێر بگه‌یه‌نینه هه‌موو جیهان، كه چۆن لێره له هه‌ولێر به ئارامی ده‌توانین نوێژی به‌كۆمه‌ڵ ئه‌نجام بده‌ین.
مەتران بەشار وەردە - سەرۆكی ئەسقوفیەی ئەبرەشی كلدان له ھەولێر گوتی: سه‌ردانی پاپا رووداوێكی گه‌وره‌یه، هه‌روه‌ها ئه‌و قوداسانه‌ی ئه‌نجام ده‌درێن له‌گه‌ڵ پاپا رووداوی گه‌ورەن، به‌تایبه‌تی بۆ باوه‌ڕدارانی كاسۆلیك زۆر گرنكه، كه له‌گه‌ڵ نوێژكردن كه‌سایه‌تییه‌كی زۆری سه‌رجه‌م پێكهاته و ئایینه‌كان ئاماده ده‌بن.
گوتیشی: به پێویستیشی ده‌زانین ئه‌م قوداسه له هه‌ولێر بكرێت؛ بۆ ئه‌وه‌ی وێنه‌یه‌ك به هه‌موو جیهان بده‌ین، كه هه‌رێمی كوردستان زۆر ئارامه و خه‌ڵك به ئارامی ده‌توانێت نوێژی به كۆمه‌ڵ بخوێنن.