رزگار شه‌معون: پاپا ده‌زانێت كێ ئه‌و خاچه‌ی مووسڵی گه‌ڕانده‌وه و له ڤاتیكانه‌وه وێنه‌كه‌ی بینیوه

K24 - هه‌ولێر:
رزگار شه‌معون، رۆژنامه‌نووس، به كوردستان24ی راگه‌یاند، پاپای ڤایكان وتاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له‌هه‌ولێر پێشكه‌ش ده‌كات، له‌به‌ر ئه‌وه‌ی ده‌زانێت ئه‌وه پێشمه‌رگه بووه كه خاچه‌كه‌ی مووسڵی گه‌ڕانده‌وه نه‌ك سووپای عێراق.
رزگار شه‌معون گوتی: "پاپای ڤاتیكان، له سه‌رتاسه‌ری جیهان (220) كاردیناڵی هه‌یه، كه یارمه‌تی ده‌ده‌ن، ئه‌و كاردیناڵانه سه‌ر به كڵێسای كاسۆلیكن و په‌یامی پاپا ده‌گه‌یننه سه‌رتاسه‌ری جیهان، یه‌كێك له‌و په‌یامانه‌ی پاپا، گفتوگۆی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی ژیارییه، (5) ساڵ به‌ر له ئێستا، ڤاتیكان به فه‌رمی بنه‌مای ئه‌و گفتوگۆیه‌ی داناوه، ئه‌مه‌ش به كۆكردنه‌وه‌ی سه‌رجه‌م پێكهاته‌كانه، له ناوه‌وه‌ی ڤاتیكان و ئه‌و شوێنانه‌ی پاپا سه‌ردانی ده‌كات، بۆ نموونه گفتوگۆ له‌گه‌ڵ شێخی ئه‌زهه‌ر، كه‌سایه‌تییه سوننییه باڵاده‌سته‌كان، له‌گه‌ڵ ئایینه جیاوازه‌كانی میسر، چین، كۆنفسیۆشیو و ئایینی دیكه‌یه".
رزگار شه‌معون گوتیشی: "عه‌لی سیستانی، یه‌كێكه له كه‌سایه‌تییه ئایینییه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست له ئێستادا، هه‌ر وه‌كو دیاره له رێگه‌ی هه‌ژموونی ئێران، شیعه باڵای به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌دا كێشاوه، "عه‌لی سیستانی" قسه‌ی خۆی هه‌یه، هه‌م له عێراق، هه‌م له ناوچه‌كه‌ش، له رێگه‌ی سه‌ردانیكردنی كه‌سایه‌تییه سیاسییه‌كان بۆ ڤاتیكان، پاپا ده‌زانێت خاڵی به‌هێزی سیاسی له‌كوێدایه، جگه‌له‌وه‌ش تێكه‌ڵبوونی ئایینی، تێكه‌ڵبوونی مه‌زهه‌به‌كان، پێكهاته جیاوازه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست، ئه‌مانه فاكته‌رێكی به‌هێزن بۆ سه‌ردانیكردنی پاپا بۆ عێراق و هه‌رێمی كوردستان".
رزگار شه‌معون روونیكرده‌وه، "دانیشتنی پاپا له گه‌ڵ سیستانی، په‌یامێكی روونه، ئیتر به‌سه چه‌ك هه‌ڵگرتن و ته‌قه‌كردن، ئیتر به‌سه یه‌كتر كوشتن، با به‌یه‌كه‌وه له‌سه‌ر مێزی گفتوگۆ دابنیشین، با له سه‌ركرده و سه‌رۆكه‌كانه‌وه ده‌ست پێبكه‌ین، با بزانین خاڵه ناكۆكه‌كان له‌كوێن، چی بكرێت بۆ ئه‌و وڵاته، چی بكرێت بۆ وه‌رگرتنی بڕیارێكی سیاسی ته‌ندروست، بۆ ئه‌وه‌ی چیدیكه وڵاته‌كه‌مان به‌ره‌و هه‌ڵدێر نه‌ڕوات".
سه‌باره‌ت به جیاوازییه‌كانی پێكه‌وه‌ژیان له نێوان عێراق و هه‌رێمی كوردستان، رزگار شه‌معون ئاماژه‌ی به‌وه كرد، "كاتێك كهڵێسا له مووسڵ دهروخێنرا، كڵێسا له كوردستان بنیات ده‌نرا، كاتێك مه‌سیحییه‌كانی مووسڵ و به‌غدا ئاواره ده‌كران، كوردستان باوه‌شی بۆ مه‌سیحییه‌كان ده‌كرده‌وه، كاتێك مه‌سیحی و ئێزدییه‌كان سه‌رده‌بڕدران، له كوردستان به موسڵمان و مه‌سحییه‌وه به‌رگرییان لێ ده‌كردن، به‌ره‌نگاری هێرشه‌كان ده‌بوونه‌وه، ئه‌م په‌یامه روونه، كه پاپا سه‌ردانی هه‌ر وڵاتێك بكات، له پایته‌ختی ئه‌و وڵاته وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، به‌ڵام پاپا وتاره سه‌ره‌كییه‌كه‌ی له به‌غدا پێشكه‌ش نه‌كردووه، وتاره سه‌ره‌كی و كاریگه‌ره‌كه‌ی له یاریگای شه‌هید فه‌ره‌نسۆ هه‌ریری له هه‌ولێر ده‌بێت، بۆیه ئه‌و په‌یامه روون و ئاشكرایه، كوردستان لانكه‌ی پێكه‌وه‌ژیانه، نه‌وه‌ك به‌قسه وه‌ك ئه‌وان، كاتێك مه‌سیحییه‌كان له‌وێ ده‌كوژران، كاتێك زیاتر له ملیۆنێك مه‌سیحی ئاواره بوون، بۆچی یه‌ك دوو وێنه‌ی ئه‌و ئاوارانه‌یان له كۆشكی كۆماری هه‌ڵنه‌واسی، تا بڵێن ئه‌مه‌شمان كردووه و ئه‌وه‌شمان كردووه، كاتێك جلی جیاوازی پێكهاته‌كان پێشوازییان له پاپا كرد، وایانزانیوه پاپا هیچ نازانێت و واده‌زانێت "عێراق شامی شه‌ریفه"".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "له‌سه‌ر قسه‌ی به‌رهه‌م ساڵح، كه ده‌ڵێت سووپای عێراق خاچه‌كه‌ی به‌رزكرده‌وه، پاپا ده‌زانێت كێ ئه‌و خاچه‌ی به‌رز كرده‌وه، هه‌ر له ڤاتیكان ئه‌و وێنه‌یه به پاپا دراوه، چۆن به پاپا ده‌ڵێت سووپای عێراقی بووه، خۆ پاپا ده‌زانێت سووپای عێراقی كێیه و هێزی پێشمه‌رگه كێیه، بۆیه گوتم له‌هه‌ولێر وتاره‌كه‌ی پێشكه‌ش ده‌كات، له پێشوازییه‌كه‌ی پاپا گه‌ڕه‌لاوژه‌یه‌ك هه‌یه، به‌ڵام ئه‌مه به نه‌رێنی له‌سه‌ریان شكاوه‌ته‌وه".
رزگار شه‌معون روونشیكرده‌وه، "هه‌رچه‌نده "عه‌لی سیستانی" له‌به‌رده‌م كامیرا و سه‌ر شاشه‌كان به‌ده‌رناكه‌وێت، به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی ئه‌مجاره‌ی سیستانی، له‌به‌ر ئه‌وه‌یه دیدارێكی مێژووییه، ئه‌م دیداره جیاوازه، كه‌سێكی ئاسایی نه‌چووه‌ته لای سیستانی، تا زوومی كامیرا دابخرێت، ده‌توانم بڵێم سیستانی ئه‌لته‌رناتیڤی هه‌ژموونی شیعه‌یه، ده‌كرێت له‌مه‌ودوا مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ سیستانی بكرێت، پێموایه سیستانی حه‌زی كردووه ئه‌و دیداره ئه‌نجام بدرێت، چونكه پێشوازی له بڕیاره‌كانی ده‌كرێت و ئاشتی به‌رقه‌رار ببێت، له‌م سه‌روبه‌نده‌شدا هه‌ژموونی ئێران كه‌م ده‌بێته‌وه له‌ناوچه‌كه‌دا".
رزگار شه‌معون ئاشكرای كرد، "مه‌سیحییه‌كانی كوردستان، مێژوویان بۆ (2) هه‌زار ساڵ به‌ر له ئێستا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك "مهرمهردای" و "مهرماری"، هه‌ردووكیان له‌لایه‌ن حه‌زره‌تی "مه‌سیح"ه‌وه هاتنه ناوچه‌ی ئه‌ربائیلۆ و سووریا ته‌بشیری ئایینی مه‌سیحییان كرد، ماوه‌ی (2) هه‌زار ساڵه، مه‌سیحییه‌كانی كوردستان په‌یڕه‌وكارانی ئه‌و ئایینه‌ن، به‌ر له (5) هه‌زار ساڵ خۆیان به خاوه‌نی ئه‌م خاكه ده‌زانن، كاتێك ئاشووری و كلدانییه‌كان و حه‌مورابی لێره بوون، به‌ڵام كاتێك هه‌ست بكه‌ن له‌سه‌ر ئه‌و خاكه ئاواره‌ن، ده‌ربه‌ده‌رن، حیسابیان بۆ ناكرێت، ته‌نانه‌ت سه‌روه‌ت و موڵك و ماڵیان تاڵان ده‌كرێت له‌سه‌ر ئه‌و خاكه، جگه له‌وه‌ش هه‌ست به ئارامی و سه‌قامگیری نه‌كه‌ن، ئه‌مه هۆكاری به‌جێهێشتنی به‌غدا بوو، مووسڵ و كه‌ركووك و به‌سرایان به‌جێهێشت، كاتێك ئه‌و حكومه‌ته هیچ بنه‌مایه‌كی پێكه‌وه‌ژیانی له‌ژیر ده‌سه‌ڵاتی خۆی نه‌هێشته‌وه، پێشتریش پاپا په‌یامی ئاشتی و پێكه‌وه‌ژیانی پێبووه، بێگومانم كه به‌شێك له‌و وتاره‌ی له هه‌ولێر پێشكه‌شی ده‌كات، په‌یوه‌ستبوون و جێنه‌هێشتنی ئه‌و خاكه‌یه، شاشنهشانی ئه‌و ئه‌و برایانه‌مان، مردن و ژیانمان پێكه‌وه‌یه".
د.ی