به ئاماده‌بوونی پاپا فرانسیس مه‌راسیمی قه‌داسه له كڵێسای "مار یوسف" له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت

K24 - هه‌ولێر:
له دووه‌م رۆژی سه‌ردانه‌كه‌ی پاپای ڤاتیكان بۆ عێراق، ئه‌مڕۆ شه‌ممه (6ی ئادار/ مارسی 2021)، به ئاماده‌بوونی پاپا فرانسیس مه‌راسیمی قه‌داسه له كڵێسای "مار یوسف" له به‌غدا به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
له مه‌راسیمه‌كه سوورتی ئایینی ده‌گوترێنه‌وه و جگه له به‌شداریكردنی ژماره‌یه‌كی زۆر له مه‌سیحییه‌كانی شاری به‌غدا، به‌رپرسانی باڵای عێراقیش به‌شدارییان تێدا كردووه.
پاپا فرانسیس له مه‌راسیمه‌كه په‌یامێك بۆ به‌شداربووانی مه‌راسیمه‌كه پێشكه‌ش ده‌كات.
د.ی